تشرینی دووه‌م 16, 2017 15:46 Asia/Tehran
  • داکۆکی ئەمریکا لە داعش لەشاری بووکەماڵی سوریا

هاوپەیمانی بەناو نێونەتەوەیی دژە داعش لە ژێر فەرماندەیی ئەمریکا لە تیرۆریستانی هەڵاتوو لەشاری سەرسنووریی بووکەماڵ لە سوریا، داکۆکی دەکەن .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، بنکەی میدیایی ژووری ئۆپراسیۆنی هاوپەیمانیی سوریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند :  هێزی هاوپەیمانیی ئەمریکی  دەستیان داوەتە  داکۆکی کردن و دانی هاسانکاری بە تیرۆریستەکان کە خەریکی کشانەوە لە بووکەماڵ دان  .

ئەم بەیاننامەیە  دەڵێت  : هاوپەیمانی  بەناو نێونەتەوەیی دژە داعش لەبن فەرماندەیی ئەمریکا بە داکۆکی کردن لە تیرۆریستەکان هەوڵ  دەدەن پێش بە پێشڕەوی هێزی سوری لە شاری بووکەماڵ  بگرن.

لە درێژەی ئەم  بەیاننامەیەدا بە ئاماژەدان بەمەی  هێزی هاوپەیمانی لە چوارچێوەی  داکوکی کردن لە داعش لە سیستمەکانی بەدالە و ڕێگەی ئاسمانی ناکۆکییان ناوەتەوە ڕاگەیەندراوە: هاوپەیمانی ئەمریکی ڕەوشی  بۆ کشانەوەی بێ مەترسیی  داعش بەرەو ناوچەکانی دیکە خۆش بکات.

فەرماندەیی گشتیی سوپا و هێزی چەکداری سوریا نۆیەمی نوامبەر لە بەیاننامەیەکدا بە ڕاگەیاندنی ئازاد کردنی شاری بووکەمال لە باشووری پارێزگەی دەیروزووری سوریا، پێداگری کرد :  ئازاد کردنی ئەم شارە  ڕاگەیاندنی شکستی تاقمی تیرۆریستی داعش لە ناوچە و هیوابڕوابوونی لایەنگرانی ئەوان بۆ دابەشکردنی ناوچەیە.

شاری سنووریی بووکەماڵ لە سوریا 120 هەزار  حەشیمەتی هەیە کە نیزیکەی سێ ساڵ لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە  داگیرکرابوو  .

ئەم شارە وەک  دوایین شوێنی سەقامگیر بوونی داعش لە سوریا دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ