زاڵبوونی سوپای سوریا بە سەر ناوچەکانی دیکەی پارێزگای حەماە
سوپای سوریا و هیزەکانی مۆقاومەلە درێژەی ئۆپەراسیۆنی خۆیان دا دژی تاقمە ترۆریستەکان لە رۆژئاوای سوریا ، سێ شارۆچکەی" ئەڵعازم" ، " رەبدە" و " قەسر ئەشاوی" یان لە چنگ ترۆریستان ڕزگار کردەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا "سانا"؛ هێزەکانی مۆقاومە لە گردو پەڕی ناوچەی " ئەلحەمرا" لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری حەماە، (ڕۆژئاوای سوریا) شارۆچکەی " قەسرئەلشاوی" یان لە ترۆریستانی بەرەی نوسرە سەندەوەو دەستبەجێ هەڵمەتی هەڵگرتنەوەی مینیان دەستپێکرد. هێزە سورییەکان هەروەها دوو شارۆچکەی " ئەلحازم" و "ڕەبدە" یان لە چنگ ترۆریستانی بەرەی نوسرە دەرهێناوە. سوپای سوریا دۆێنی (چوار شەممە) ش ژماریک لە گوندەکانی گردو پەڕی شاری حەماەیان خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانەوە .
سوپا و هیزە چەکدارەکانی سوریا لە ٢٥ ئۆکتۆبری ٢٠١٧ەوە ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاویان بۆ پاکتاوکردنی باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای حەڵەب و باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەماە لە بوونی ئەندامانی تاقمی ترۆریستی بەرەی نوسرە و ترۆریستانی سەر بەوان دەستپێکردووە .