پێشوازی سوریا لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سووچی ڕوسیا
وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە بەیاننامەیەک دا ، پێشوازی کرد لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی سەرۆکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕوسیا و تورکیا لە سوچی روسیا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمی سوریا "سانا" وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە شەوی پێنج شەممە ڕایگەیاند : دیمەشق لە هەر هەوڵێکی سیاسی کە ڕێز بگرێت لە سەروەری نیشتمانی ، سەربەخۆیی و سەروەری خاکی سوریا و .هەروەها پێشگیری بکات لە ڕژانی خوێنی خەڵکی سوریا، پێشوازی دەکات .
سەرۆک کۆمارانی ئێران، تورکیا وڕوسیا ڕۆژی چوارشەممە بە مەبەستی لێکدانەوەی ڕەوشی سوریا و دامەزرانی ڕێکارگەلێک بۆ کۆتایی دان بە قەیرانی ئەم وڵاتە ، کۆبوونەوەیەکی سێ لایەنەیان لە سووچی ڕوسیا ، بەڕێوە برد .
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، ولادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا و رەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆکی تورکیا دوای ئەم کۆبوونەوەیە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا بە پێداگری لەسەر سەروەری، سەربەخۆیی ، یەکێتی و سەروەری خاکی سوریا، ڕێککەوتن هەتا شکستی تۆکمەوتەواوی تاقمە تیرۆریستییەکان هاوکاری لەگەڵ یەکتر درێژە پێ بدەن .