ڕێککەوتنی نوێ دەوڵەتی سووریا وناڕازیانی سووری لە بواری ئاگر بەس دا
ناوەندی ڕێککەوتنی ڕووسیا لە سووریا ، لەڕێککەوتنی نوێ نێوان نارازیانی سووری ودەوڵەتی دەمیشق هەواڵی دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەری فارس ، ناوەندی ڕێککەوتنی ڕوسیا لە سووریا لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند دەوڵەتی دەمیشق دوای وتووێژ لەگەڵ ناڕازیانی چەکداری سووری بەڕێککەوتن گەیشتن کە ئەم کەسانە پێبەند بن بە ئاگر بەس لە غوتەی ڕٶژهەڵاتی هەتا ئەمنیەتی کاروانەکانی هەڵگری یارمەتی مرۆڤ دوستانە بۆ غوتەی ڕۆژهەڵاتی بەرقەرا بێت. سرگئی کورالنکو سەرۆکی ناوەندی ڕێککەوتنی ڕوسیا لە سووریا بیست وسێ نوامبەری دووهەزارو حەفدە وتی دەمیشق خەریکی وتووێژە لەگەڵ ناڕازیانی چەکدار هەتا بتوانێ تێپەرگەیەکی تر بۆ ترێپەڕێنی یارمەتیە مڕۆڤ دوستانەکان لە باشووری ناوچەی کەم کێشە لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی بەدی بهێنێت. سەرۆک کۆمارانی ڕوسیا ، کۆماری ئیسلامی ئێران وتورکیا بیست ودووی نوامبەری دووهەزارو حەفدە لە جەریانی کۆبوونەوەی سێ لایەنە لە شاری سووچی لەسەر درێژەی هەڵمەتی بەدی هێنانی ناوچە کەم کێشەکان لە سووریا پیداگریان کرد. ئەم هەڵمەتە لە چوارچیوەی وتووێژەکانی ئاستانە ودرێژەی هاوڕەوتی بە مەبەستی شکستی نیهایی ترۆریستەکان وپشتیوانی لە وتووێژی بەربڵاوی نیوان لایەنەکانی سووریا دەسپێکراوە/.