پێشوازی دیمەشق لە بەڕێوە چوونی کۆنفرانسی وتووێژی نیشتمانی سووریا
وەزارەتی دەرەوەی سوریا وێڕای پێشوازی لە بەڕێوە چوونی کۆنفرانسی سووچی جەختیکرد، لەو کۆبوونەوەیە بەشداری دەکات .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەری فارس، سەرچاوەیەکی وەزارەتی دەرەوەی سوریا کە ناوی لەقاو نەدراوە، وتی: لەم کۆبوونەویە کە بڕیارە، دوهەمی دیسەمبەری ئەمساڵ لە شاری سووچی ڕوسیا بەڕێوە چوو، ڕەوتەکانی جۆر بە جۆری کۆمەڵگەی سوریا ئامادە دەبن.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە سەرکەوتنە بەردەوامەکانی سوپای سوریا و هێزەکانی هاوپەیمانی ، بوار بۆ وتوویژی سوری-سوری فەراهەم کردووە .
حەوتەی ڕابردوو، کۆبوونەوەی سێی قۆڵی سەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕوسیا و تورکیا بەمەبەستی لێکدانەوەی ڕەوت و ئەنجامەکانی دانووستانەکانی ئاستانە و دەستپێکرانی پرۆسەکانی سیاسی نێوخۆیی لە سوریا بەڕێوە چوو.
سوپای سوریا و هێزەکانی میحوەری مۆقاومە ١٩ نۆڤەمبەر توانیان شاری "ئەلبووکەماڵ" لە باشووری ستانی"دەیرۆزوور" (ڕۆژهەڵاتی سوریا) لە چنگ داعش ئازاد بکەن. بە ئازادی ئەو شارە لەکردەوە دا دۆسییەی تاقمی ترۆریستی داعش لە سوریا داخرا.