کانونی یه‌که‌م 03, 2017 09:25 Asia/Tehran
  • پەلاماری بە هاونی تیرۆریستەکان بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی دیمەشق

تاقمە تیرۆریستییەکانی ئامادە بوو لە ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵاتی، دوازدە گوللە هاوەنیان نابە گەڕە جۆربەجۆرە ئاوەدانەکانی پێتەختی سوریا .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ڕەسمی سوریا  ( سانا)،  تاقمە تیرۆریستییەکانی ئامادە بوو لە ناوچەی غوتەی  ڕۆژهەڵاتی ڕۆژی شەممە بە بنپێکردنی  ڕێککەوتنی  ناوچە  کەم ئاڵۆزەکان لە سوریا،  گەڕەکە جۆربەجۆرەکانی شاری دیمەشقیان دایە بەر پەلامار کە  لەم پەلامارەدا،  هەشت شارومەندی سوری بریندار بوون  .

سەرچاوەیەکی ئاگادار  لە فەرماندەیی پۆلیسی دیمەشق ڕایگەیاند : گوللە هاوەنێک کەوتە ناوچەی باب توما، گوللە هاوەنێک نرا بە  بازاڕی  بزروریە،  گوللە هاوەنێک نرا بە ناوچەی کەفەر سوسە، پێنج گوللە هاوەن نرا بە ناوچەی جرمانا  و چوار  گوللە هاوەنیش   کەوت لە  زاحیە حرستا لە دیمەشق.

ئێران، ڕوسیا و تورکیا ، مانگی مەی  ساڵی 2017  لە چوارەمین خولی  وتووێژەکانی چارەسەرکردنی  قەیرانی سوریا لە ئاستانەی قەزاقستان، ڕێککەوتنی دانانی ناوچەکانی کەم ئاڵۆز  لە سوریایا ن بە ئامانجی کەم کردنەوەی توندوتیژییەکان  مورکرد کە یەکێک لەم  ناوچانە  غوتەی ڕۆژهەڵاتییە  .

تاقمە چەکدار و تیرۆریستەکان  جارجارە  بە بنپێکردنی ڕێککەوتننامەی  دانانی ناوچە کەم ئاڵۆزەکان لە سوریا،  ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لەوان دیمەشق دەدەنە بەر پەلاماری خۆیان.

سەرپەیڤ