ئۆپەراسیۆنی سوپای سوریا دژی ترۆریستان لە گرد و پەڕی "حەما"
یەکەکانی سوپای سوریا مۆڵگەی ترۆریستانی بەرەی نۆسرەیان لە گردو پەڕی شاری "حەما" لە ناو بردو ژمارێک لە ترۆریستانیان کوشت .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمی سوریا (سانا) لە حەماوە، یەکەکانی سوپای سوریا بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانی خۆیان ڕۆژی یەکشەممە حەشارگە و مۆڵگەکانی بەرگری ئەندامانی بەرەی نۆسرەیان لە ٧٠ کیلومەتری باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری " حەماە" لە ناوبرد .
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئۆپەراسیۆنێک بە پشتیوانی بەربڵاوی فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی سوریا ئەنجامدرا کە لەو دا دەیان ترۆریستی ئەندامی تاقمی نۆسرە کوژران یان بریندار بوون .
یەکەکانی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی ئەوان لە سەرەتای مانگی نۆڤەمبەرەوە ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەربڵاویان دژی تاقمەکانی ترۆریستی لە ناوچەکانی نێوان گرد وپەڕی نێوان باکووری رۆژهەڵاتی حەما و گردو پەڕی باشووری رۆژهەڵاتی حەڵەب دەستپێکردووە و لەم ماوەیە سەرکەوتنیی گەورەیان وەدەست هێناوە .
هەر لەم حالە دا بۆمب هاوێژەکانی ڕوسیا رۆژی یەکشەممە مۆڵگەی ترۆریستان لە گردو پەڕی دەیرۆزوور(ڕۆژهەڵاتی سوریا) بۆمباران کردووە .
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە بەیاننامەیەک دا وتیشی: بۆمب هاویژەکانی ستراتژیکی ئەو وڵاتە بە پشتگری ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی سەقامگیر لە پێگەی ئاسمانی" حەمیمیم" ی سوریا مۆڵگە ، هەممارەکان و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازی ئەندامانی ترۆریستی یان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دەیرۆزوور لە ناو برد.