نامەی دەمیشق بۆ ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی دەسدرێژی موشەکیی ئەمدواییەی ڕژێمی زاێونی بۆسەر سووریا
وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا بە ناردنی دوونامە بۆ سکرتێری گشتیی وسەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی پەلاماری موشەکیی ڕژێمی زاێونی بۆسەر ڕێفی دەمیشق ، ئەم کردەوەی هاوئاهەنگی تری نێوان ڕژێمی زاێونی وتاقمە ترۆریستەکان زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرٶ سێشەممەی کەنالی تەلەفیزیۆنی ئەلئەخباریە ، وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا لەم نامانەدا پیداگری کرد پشتیوانی ئیسرائیل لە شەڕی تررۆریستەکان لەدژی سووریا ، لەکەس شاراوە نیە وهەموو نەتەوەکان ووڵاتانی جیهان لەم پشتیوانیە تێ گەیشتوون، چونکە ئەم ڕژێمە گووە بە یەکێ لە شەریکەکانی ئاشکرای تاقمە ترۆریستەکانی داعش وبەرەی نوسرە وتاقمەکانی تری ترۆریستی.
لە نامەکانی وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا هاتووە: دەمیشق جارێکی تر لەبارەی درێژەی دەسدرێژی ئیسرائیل وپشتیوانی بەردەوامی لە تاقمە ترۆریستەکان وکەسانی چەکدار وشداری دەدات ولە ئەنجومەنی ئاسایش دەێهەوێ کردەوەی بەبڕانەو خیرا بۆ ڕاگیرانی دەسدرێژی ئاشکرای ئیسراییل بگرێت.
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زاێونی ڕۆژی دوشەممە یەکێ لە بنکەکانی سەربازی سووریالەناوچەی جمرایا لەباکووری ڕۆژئاوای دەمیشقی پێتەختی ئەم وڵاتەی بە شەش موشەک دایە بەرپەلامار. ڕژێمی زاێونی بەیانی شەممە یش چەند موشەکی زەوی بۆ زەوی بەرەو یەکێ لە بنکەکانی سەربازی سووریا لە ڕێفی دومیشق تەقاند.