کوژرانیی ژمارێک لە ترۆریستانی بەرەی نۆسرە لە باکووری سوریایش
لە ئۆپەراسیۆنی سوپای سوریا لە گردو پەڕی لازقیە لە باکووری ئەو وڵاتە ، ژمارێک لە ترۆریستانی بەرەی نۆسرە کوژران.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران، یەکە گەلیکی سوپای سوریا رۆژی سێی شەممە هەوڵەکانی تاقمی ترۆریستی بەرەی نۆسرە و ڕەشەکوژاەکانیی سەر بەو تاقمەیان بۆ دەستدرێژی بۆ سەر گوندی ئەلسەراف لە ناوچەی " رەبیعە" لە گردو پەڕی باکووری لازقییە بەرپەرچدایەوە کە لەم ئۆپەراسیۆنە سێزدە ترۆریستان کوژاراون.
لە لایەکی ترە وە یەکەکانیی سوپای سوریا دەیان گوند یان لە باشووری حەڵەب لە باکووری سوریا کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە لایەن ترۆریستانیی نۆسرەوە داگیر کرابوو ، ئازاد کردووە .
سوپای سوریا لە درێژەی پێشڕەوییەکانیی لە گردو پەڕی باشووری ستانی ئەدلەب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا ، بەشکست دانی تاقمی ترۆریستی بەرەی نۆسرە، کۆنتڕۆڵی شارۆچکەی گرنگ و ستراتژیکی " ئەبوو زۆهوور" کە یەکێک لە بنکە گرنگەکانیی تاقمی ترۆریستی بەرەی نۆسرە بوو گرتە دەست و زەرەر وزیانی قوورسیان داوە لە ئەندامانی ئەم تاقمە ترۆریستییە .
سوپای سوریا بپووتیوانیی گرووپە جەماوەرییەکان لە درێژەی چەند رۆژ کۆنتڕۆڵی فڕۆکە خانەی سەربازی ئەبوو زۆهوور لە ستانی ئەدلێب یان گرتە دەست و زەرەرو زیانی قوورسیان داوە لە تاقمی ترۆریستی- تەکفیری بەرەی نۆسرە دا .
فڕۆکە خانەی ستراتژیکی ئەبوو زۆهوور لە ماوەی سێی ساڵ دا لە چنگ تاقمە ڕەشەکوژەکان دا بوو و ئازادی ئەم فڕۆکە خانەیە بوو بە هۆی ئازادکرانی بەشێک لە ١٠٠ گوند و شارۆچکە لە پارێزگاکانی ئەدلیب، حەماە و حەڵەب بە دەست سوپای سوریاوە .