بەرپەرچدانەوەی پەلاماری ترۆریستان لە رۆژهەڵاتی سووریا
سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریا جارێکی تر پەلاماری تاقمەکانیی ترۆریستی بۆ سەر گردو پەڕی ستانی "دەیرۆزوور" (ڕۆژهەڵاتی سوریا) یانه بەرپەرچدایەوە .
بە گویرەی ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی ئیرنا ، لەم تێکهەڵچوونانە، ژمارێک لە ترۆریستان کوژراون و ڕادەیەکی زۆر چەک وتەقەمەنیی ئەوان لە ناوچووە . هێزە چەکدارەکانی سوریا حەوتەی رابردوو یش پەلاماری تاقمی ترۆریستی داعش بۆ سەر بنکە ومەتەڕێزی خۆیان لە گردو پەری باشووری ڕۆژهەڵاتی ستانی دەیرۆزوور بەرپەرچداوەتەوە .
ئەم ترۆریستانە پەلاماریان کردووە بۆ سەر گوندەکانی " ئەلبەقیشە" و " غەریبە" . ٢٥ ترۆریست لەم تێکهەڵچوونانە دا کوژراون. هەواڵێکی دیکە لە تێکهەڵچوونەکانی سوریا باسی ئەوە دەکات، لە پەلاماری بە هاوەنی ترۆریستان بۆ سەر گوندی "جەبورین" لە باکووری ستانی" حۆمس" (ڕۆژئاوا و ناوەندی سوریا ) چوار کەسی سیڤیل بریندار بوون کە حآلی ژماریک لەوان شپرزە ڕاپۆرت دراوە. تاقمە ڕەشەکوژەکان بە هاویشتنی ٤٠ گوللـە ،پەلاماری "جەبوورین" یان داوە.
تاقمەکانی ترۆریستی حەوتەی ڕابردوویش بە وەبەر پەلاماردانیی خەڵکی گەرەکی مەسیحی نشینی " باب توما" لە دیمەشق (پیتەختی سوریا) ، پێنج شارومەندی سوری یان کووشتووە .
بە وتەی " زاهێرحیجو" بەڕێوە بەری گشتی پزشکی دادی سوریا، لە سەرەتای قەیرانی سوریا تا بە ئێستا ٣٥ هەزار شارومەندی سوری لە ستانەکانی دیمەشق،(پێتەختی سوریا) حەڵەب (باکوور) حۆمس (ڕۆژئاوا و ناوەند) و لازقییە (باکووری ڕۆژئاوا) قووربانی پەلامارەکانی بەهاوەن و تیر ئەنگێوەکانی ترۆریست بوونە . سوریا حەوت ساڵە بە ئامادەبوونی تاقمە چەکدارە ڕەشەکوژەکان وەک داعش و بەرەی نۆسرە کە لەلایەن ڕۆژئاوا و ژمارێک لە وڵاتانی ناوچە بە تایبەت عەرەبستان پشتگرییان لێوە دەکرێت، بەرەو ڕووی قەیرانە .