شوبات 02, 2018 13:58 Asia/Tehran
  • پەلاماری بە گوللە هاوەنی تیرۆریستان بۆ سەر دیمەشق/ ٩ کەسی مەدەنی کوژران

لە پەلاماری بە گوللە هاوەنی ڕۆژی پێنجشەممەی تیرۆریستان بۆ سەر گەڕەکەکانی «عش الورور» و «المزه 86» ی دیمەشق، ٩ کەسی مەدەنی کوژران و ١٣ کەسیش بریندار بوون.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ بە هۆی ئەو پەلامارانەوە هەروەها زەبر و زیانێکی قورس لە ماڵ و ئۆتۆمبیلی دانیشتوانی ئەو گەڕەکانە کەوت.

لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوودا تیرۆریستان پاش شکستە پەیتا پەیتاکانیان بەرامبەر بە سوپای سووریا، زیاتر لە ڕابردوو ڕوویان کردۆتە پەلاماری بە گولە هاوەن و مووشەکی بۆ سەر شارەکانی ئەم وڵاتە.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچەکە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.

سوپای سووریا ئەمدواییە بە یارمەتیی ڕاوێژکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکی و پشتیوانیی ڕووسیا توانی دۆسییەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەم وڵاتە داخات.

سەرپەیڤ