دوایین گۆڕانکارییەکانی سیاسی و مەیدانی سوریا
سەرچاوەکانی سەربە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە سوریا ڕایانگەیاند: یەکەم کاروانی یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانەی ڕێکخراوی نەتەوەکان ومانگی سووری سوریا، گەیشتنە غووتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە رووسیا ئەلیەوم، سەرچاوەکانی سەربە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە سوریا ڕایانگەیاند: کاروانی یارمەتی مرۆڤدۆستانە داگری خۆراک و کەرەستەی پزیشکی بۆ حەوت هەزار و دووسەد کەسە.
تاقمی هەواڵی ئیعلام ئەلحەرییش ڕایگەیاند : بەشێک لە هێزەکانی تورکیا گەیشتوونەتە ناوچەی مەعرە نەعمان لە دەورووبەری بەشی باشووری ئەدلیب لە باکووری ڕۆژاوای سوریا.
هەرلەم حاڵەدا هێزی تورکیا بە تۆپخانە، گوللە هاوەن و خومپارە شارۆچکەی جوندپرێس لە باشووری ڕۆژاوای شاری عەفرین لە باکووری سوریایان داوەتە بەر پەلامار .
سەرچاوەکانی سوریش باسی پەلاماری تیرۆریستانی بەرەی نوسرە بۆ سەر فێرگەیەکیان کرد لە شاری ئەدلیب لەبەر هۆی نادیار و زەبرێکی قورسیان لە و مامۆستایانە داوە کە هەوڵیان دا پێش بە گەیشتنیان بۆ نێو ئەم فێرگەیە بگرن.
بەپێی هەواڵێکی دیکە لە سوریاوە، لەبەر پەلاماری بە هاوەنی تاقمە چەکدار و تیرۆریستەکان بۆسەر زاحیە ئەلئەسەد لە دەورووبەری دیمەشق، هەندێ کەس بریندار بوون .
سووریا نیزکەی حەوت ساڵە بە ئامادەبوونی تاقمە چەکدار و تیرۆریستەکان وەک داعش و بەرەی نوسرە کە لەلایەن ڕۆژاوا و هەندێ وڵاتی ناوچەوە داکۆکییان لێ دەکرێت بەرەوڕووی قەیرانە.
بە پێشڕەوی سوپا و هێزی خۆڕاگری ، سوریا دوای چەندین ساڵ پاوەجێی ، لەسەرووبەندی سەرکەوتنی تۆکمەوتەواو لەبەرامبەر تیرۆریستان دایە.