پەلاماری سوپای سوریا بۆسەر بەرەی نوسرە لە دەورووبەری حەما و ئەدلیب
سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی بنکەی تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرەیان لە ناوچەی سەلیم لەباشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی حەما و ناوچەگەلێک لە دەورووبەری پارێزگەی ئەدلیب داوەتە بەر پەلامار.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئەلعالەم، فڕۆکە جەنگییەکانی سوریا و ڕووسیاش پەلامارگەلێکیان بۆسەر ئوردوگای تیرۆریستان لە دەورووبەری بەشی باشووری ئەدلیب ئەنجام دا و بنکەی بەرەی نوسرەیان لە دەورووبەری بەشی باکووری حەما بوردومان کرد .
لەم پەلامارە ژومارێک لە تیرۆریستان کوژراون .
هەواڵدەریی ڕەسمیی سوریا ساناش باسی پەلاماری مووشەکی و بەهاوەنی سوپای تورکیا بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکان لە عەفرین و تێکشکاندنی شەمەندەفەرێکیان کرد .
سەرچاوەکانی پزیشکی لەشاری عەفرین پێداگرییان کرد هێزی تورکیا لە پەلاماری چەند ڕۆژی ڕابردوویان بە دژی گوندی مەزینە لە ناوچەی شێخ حەدید لە گازی کولۆر کەڵکیان وەرگرتووە.
بەرپر سانی نەخۆشخانەیی شاری عەفرین بەرلەمە ڕایانگەیاند دوابەدوای کردەوەی سوپای تورکیا واتە کەڵک وەرگرتن لە گازی ژەهراوی بەدژی دانیشتوانی گوندی مەزینە، لانیکەم شەش کەس لەوان بریندار بوون .