پێکانی فڕۆکەی سیخوڕیی تورکیا لە نیزیکی عەفرینی سوریا
شوبات 21, 2018 20:25 Asia/Tehran
بەرگری ئاسمانیی هێزی جەماوەریی سوریا فڕۆکەی سیخوڕی تورکیایان لە ئاسمانی بازگەی زیارەت لە نیزیکی عەفرین لەباکووری ئەم وڵاتە داوەتە بەر پەلامار .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادین بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتیشی : وەبەر پەلاماردانی فڕۆکەی سیخوڕی تورکیا لە حاڵێکدایە کە تۆپخانەی سوپای تورکیا شاری جوندپرێس لە نیزیکی عەفرین لە باکووری سوریای بە توندی بوردومان کردووە کە بوەتە هۆی پچڕانی پێوەندی خەڵکی عەفرین لەگەڵ ناوچەکانی ژێرچاوەدێریی سوپای سوریا.
دوابەدوای ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا بۆسەر شاری عەفرین وەزارەتی دەرەوەی سوریا پەلاماری هێزی سوپای تورکیا بۆ سەر ئەم شارەیان ئیدانە کرد و ڕایگەیاند ئەم کارەی تورکیا بنپێکرانی سەروەریی نەتەوەیی سوریایە.