شوبات 24, 2018 08:42 Asia/Tehran
  • هاوەن تێگرتنی تیرۆریستان لە پایتەختی سووریا

لەپەلاماری بەهاوەنی گرووپە تیرۆریستییەکان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی بەرەو ناوچە جیاجیاکانی دەمشق(پایتەختی سووریا) سێ کەسی سیڤیلی سووری کوژران و نزیک بە شەست کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، گرووپە تیرۆریستییەکان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دوێنێ هەینی جارێکی دیکە بە پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی ناوچە کەم کێشەکان، ماڵ و نیشتنگەکانی شاری دەمشقیان بە سی و پێنج هاوەن و رۆکێت دایە بەرپەلامار کە خەسار و زیانی زۆریش لە شارومەندانی سووری و هەروەها ژێرخانە گشتییەکانی شارەکە کەوت.

هەروەها لە پەلاماری بەهاوەنی رۆژی پێنج شەممەی تیرۆریستان بۆسەر شاری دەمشق و دەورووبەری، سێ کەس کوژران و بیست و هەشت کەسیش بریندار بوون.

ئێران، ڕووسیاو تورکیا مای ٢-٠١٧ لەچوارەمین خولی دانوستانەکانی چارەسەریی قەیرانی سووریا لە ئاستانەی قەزاقستان، ڕێککەوتننامەی هێنانەدی ناوچە کەم کێشەکان لە سووریایان بەئامانجی کەم کردنی توندوتیژیی ئیمزا کرد.

گرووپە ڕەشەکوژەکان بە پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی هێنانەدی ناوچە کەم کێشەکان لە سووریا، ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە دەکەنە ئامانج.

قەیران لە سووریا لەساڵی٢٠١١وە و لەئێراق لەساڵی٢٠١٤وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بەقازانجی رژیمی زایۆنیستی دەسپێکرا .

بەڵام  ئەو هەوڵانە لەبەر داکۆکیی جەماوەری و میحوەری موقاوەمە بێ ئاکام ماوەو ئەو وڵاتە لەسەروبەندی سەرکەوتنی بەتەواوەتی بەسەر تیرۆریستان دایە.

سەرپەیڤ