شوبات 27, 2018 16:16 Asia/Tehran
  • پەلاماری تیرۆریستان بۆ تێپەڕگەی هێمن لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیی دەمشق

سەرباری ڕاگەیاندنی دەسپێکرانی ئاگربڕ لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیی دەمشق، گرووپە ڕەشەکوژەکان ئەو بازگە هێمنە مرۆییەی بۆ چوونەدەری کەسانی سیڤیلی سووری لەناوچەی شەڕتێدا سازکرابوو، دایانە بەرپەلاماری هاوەنی خۆیان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، لەهێرشی ئەمڕۆ سێ شەممەی گرووپە ڕەشەکوژەکان بۆسەر کەسانی سیڤیلی سووری لەکاتی چوونەدەریان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیی دەمشق لەڕێی بازگەی هێمن، لانیکەم پێنج ژن بریندار بوون.

سوپای ڕووسیاش ڕایگەیاند، گرووپە چەکدارەکان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیی بازگەی بەکارهێنراوی کەسانی مەدەنیی سوورییان دایە بەر پەلامار، بەجۆرێک کە تەنانەت کەسێکیش نەیتوانی لەو تێپەڕگەیە دەربازببێ.

ڕووسیا دەسپێکرانی ڕەچاوکردنی ئاگربڕی پێنج کاژێریی ئەمڕۆی بەئامانجی هێنانەدی تێپەڕگەیەکی مرۆیی بۆ چوونەدەری کەسانی سیڤیل لەناوچەی شەڕتێدا لە غوتەی رۆژهەڵاتی کە دواپێگەی تیرۆریستانە لەنزیک دەمشق، ڕاگەیاندبوو.

گرووپە تیرۆریستییەکان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیی دەمشق، هەردەم بە پەلاماری هاوەنی، ئاگربڕی ڕاگەیێندراو لە ناوچە کەم کێشەکان پێشێل دەکەن.

شەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەکۆی دەنگ دەنگی دا بە جێگیرکرانی ئاگربڕ بۆماوەی سی رۆژ لە سەرانسەری سووریا.

سەرپەیڤ