پەلاماری تیرۆریستی سەر ناوچەی جرمانا لە دەمشق
پەلاماری بەهاوەنی تیرۆریستانی جێگیر لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیی دەمشق بۆسەر ناوچەی جرمانا لانیکەم شەش برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، گرووپە تیرۆریستییەکان ئەمڕۆ سێ شەممە بەو پەلامارەی جارێکی دیکە ڕێککەوتننامەی ناوچە کەم کێشەکانیان پێشێلکرد.
بەپێی ڕاپۆرەکان، هەموو برینداران کەسانی سیڤیل بوون و بەهۆی ئەو پەلامارەوە زیانی زۆر لە سامانی شارومەندانی سووری لەناوچەی جرمانا کەوت.
تیرۆریستان دوێنێ دووشەممەش لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی لەپارێزگای ریفی دەمشق، ناوچەی "القصاع" لەپایتەختی سووریایان کردە ئامانج.
گرووپە تیرۆریستییەکان لەغوتەی ڕۆژهەڵاتیی دەمشق لەسێ شەممەی حەوتەی ڕابردووەوە جارێکی دیکە بەبەزاندنی ڕێککەوتننامەی ناوچە کەم کێشەکان، ماڵ و خانووبەرەکانی شاری دەمشقیان بەهاوەن و مووشەک پێکا، ئەو پەلامارە هاوەنی و مووشەکییانەی تیرۆریستان بۆسەر گەڕەکەکانی شاری دەمشق ، کوژران و بریندار بوونی دەیان سیڤیلی لێکەوتووەتەوە.