هاوپەیمانیی تازەی شەش گرووپی سەر بە قاعیدە لە باکووری سووریا
شەش گرووپی سەربە قاعیدە لە باکووری سووریا بە ناوی تازەی "تەنزیم حەراس ئەلدین" (ڕیکخراوی پارێزەرانی دین) و بە سەرۆکایەتی"ئەبوو هۆمام ئەلشامی"هاوپەیمانی پێکهێناوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، کەناڵی دەنگ و باسی مەیادین بەیانی ئەمرۆ (چوار شەممە) ڕایگەیاند: ئەم لایەنانە ی قاعیدە وا هاوپەیمانیان پێکهێناوە لە سوریا دا بریتین لە گرووپ گەلێک وەک " چەندئەلمەڵاحم" ،" جەیش ئەلساحیل" ،" جەیش ئەلبادیە"، " سەریائەلساحیل"،"سەریە کابۆل"،" جۆندۆلشەریعە".
ناوەندی هەماهەنگیی ئەم هاوپەیمانییە خۆناودێر کراوەیە لەبایاننامەیەک دا رایگەیاند ، پێکهاتنی " تەنزیم حەراس ئەلدین" تا بە ئێستا ئاشکرا نەبۆتەوە ، بەڵام ئەم گرووپانە، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردۆتەوە و لە تاقمە ڕەشەکۆژەکانی لیژنەی " تەحریر ئەلشام" و "بەرەی تەحریری سوریا" داواین کردووە کۆتایی بدەن بە تێکهەچوونیی نێوان دا . ئەمە لە حالێکدایە کە لەم بەینە و دوای بڵاوبوونەوەی دەنگ وباس گەلێک لە بارەی ئامادەیی " بەرەی نۆسرە" بۆ پەلامار بۆ سەر بنکە و مۆڵگەی تاقمە ڕەشەکوژەکانی " ئەحرارئەلشام" و "نورئەدین زەنکی" ئەم دوو تاقمە تەکفیرییە پێکەوە تێکەڵاوبوونەتەوە و "بەرەی تەحریر سوریا"یان پێکهێناوە .
هێشتا هۆی هاوپەیمانیی ئەم شەش گرووپە ڕەشەکوژە ڕوون نەبۆتەوە . بەم حالەیش ئەمە چەندەمین جارە کە بەرەی نۆسرە لە کاتی دامەزڕێندرانیی بە دەست " محەممەد ئەلجولانی" لە ساڵی ٢٠١١ زایینی ناوی خۆی دەگۆڕێتەوە .
ئەم تاقمە ڕەشەکوژە کەناوی تۆکمەی "بەرەی نۆسرە لل ئەهلل شامە" لە ساڵی ٢٠١٦ دوا بە دوای گوشارەکانی کۆمەڵەگەی جیهانی ناچار بوو بۆ پاکتاوکردنیی دۆسییەی لە تاوانکاریی دڕندانە، ناوی خۆی بە بەرەی فەتحۆڵشام بگۆرێت. ستانی ئەدلێب لە باکووری سوریا شۆینی مانەوەی ئەندامانیی ئەم تاقمە ڕەشەکوژەیە .