ئادار 04, 2018 08:56 Asia/Tehran
  • زاڵ بوونی سوپای سووریا بە سەر دوو شارۆچکە و گوندێک لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق

سوپای سووریا دەستی گرت بە سەر شارۆچکەکانی "ئۆتایا" ، "نەشابیە" و گوندی "حەزەرما" لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی ڕیف دیمەشق.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ ژێدەرە مەیدانییەکان ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند : سوپا و هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە پاش شەڕ و پێکدادانی توند لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان ئەو ناوچانەیان لە ژێر چنگی تیرۆریستان ڕزگار کردووە.

سوپای سووریا هەروەها دەستی گرت بە سەر تیپی ٢٧٤ لە باشووری شارۆچکەی "شیفونییە" و کارگەی کونجی لە ڕۆژهەڵاتی گوندی "حەزەرما".

مێدیاکانی سەر بە تیرۆریستان دانیان ناوە بە پێشڕەویی سوپای سووریا لەو ناوچانەی غوتەی ڕۆژهەڵاتی ڕیف دیمەشق.

سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریا پێشتریش دەستیان گرتبوو بە سەر باڵاخانەی تاپۆ و ناسنامەی ئەم وڵاتە، مزگەوتی "عەبدوڕەحمان بن عەوف" و بینای کۆمپانیای ئەردەنی - لوبنانیی لە باکووری ڕۆژوای شاری عەرەبەین لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی ڕیف دیمەشق.

هەروەها مێدیاکانی سووریا ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند: گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ پێنجەمین ڕۆژی یەک لە دوای یەک پێشگرییان کردووە بە چوونەدەری خەڵکی مەدەنی لە ناوچەکانی غوتەی ڕۆژهەڵات لە ڕێگای ئەمنیەوە و ئەو خەڵکەیان کردووە بە قەڵغانی مرۆیی و بە تەقاندنی گوللە هاوەن بەرەو بوارگەکان پێشگرییان کردووە بە چوونەدەر خەڵک لەو ناوچەیە.

سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممەیش دوو منداڵی سووریایی توانیان لە ڕێگای ئەمنی دیاری کراوەوە لە غوتەی ڕۆژهەڵات لە دەسی تیرۆریستان هەڵبێن و ئێستا پزیشکانی خەریکی دەرمانی ئەو دوو منداڵەن.

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا بە مەبەستی چوونەدەری خەڵکی مەدەنی لە غوتەی ڕۆژهەڵات، لە سێ شەممەی ڕابردووە ئاگربڕێکی ٥ کاژێری ڕۆژانە لە کاژێر ٩ی سەر لە بەیانییەوە تا ٢ی پاش نیوەڕۆ بە کاتی دیمەشق دەست پێبووە. بەڵام تیرۆریستان بەردەوام ئەو ئاگربڕە بنپێ دەکەن.

سەرپەیڤ