ئادار 06, 2018 09:07 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژمارێکی زیاتر لە تیرۆریستان لە

سوپای سووریا هەوڵی گرووپە تیرۆریستییەکانی «جبهه النصره»، «حزب الترکستانی» و «کتیبه انصارالاسلام» بۆ پەلاماردانی بنکە و مەتەریزەکانی سوپا لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی "لازقیە" و باکووری ڕۆژاوای "حەماه"ی پووچەڵ کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئەلعالەم؛ سوپای سووریا لەم ئۆپەراسیۆنەدا توانی ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستان بکوژێ و چەک و کەرەستەی جەنگییەکان تیابەرێ.

ژێدەرێکی فەرماندەرێتیی پۆلیسی دیمەشقیش وتی: سوپای سووریا بە بەردەوام کردنی ئۆپەراسیۆنەکانی لە غوتەی ڕۆژهەڵات گوندی "محەممەدییە" لە ڕۆژاوای "بەیت نایم"ی پاش و شەڕ و پێکدادان لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان لەم ناوچەیە ڕزگارکرد.

ئەم ژێدەرە وتیشی: گرووپە تیرۆریستییەکان ژمارێک ڕاکێتیان بەرەو "باب توما" و نەخۆشخانەی "ئیبنی سینا"ی ناوچەی "قەساع" و دەڤەریی مەیدانی "عەباسەین" لە دیمەشق تەقاند.

هەروەها ژێدەرە سوورییەکان باسی شەڕ و پێکدادانی نێوان تیرۆریستان لە دەڤەری باشووری ئەدلیب لە باکووری ڕۆژاوای سووریا و کوژراو و بریندار بوونی چەن کەس لە ئەندامانی گرووپی ناسراو بە بەرەی ئازادیی سووریا.

سووریا ئەوە حەوت ساڵە لەبەر چالاکیی هێزە چەکدار و تیرۆریستییەکانی وەک داعش و بەرەی نووسرە کە لە لایەن ڕۆژاوا و ژمارێک وڵاتی ناوچە داکۆکی دەکرێن بەرەوڕووی قەیران بۆتەوە. بە پێشڕەویی سوپا و هێزەکانی خۆڕاگری. سوریا پاش چەندین ساڵ خۆڕاگری، لە سەروبەندی سەرکەوتنی تۆکمە و تەواو بە سەر تیرۆریزمدایە.

 

سەرپەیڤ