ئادار 10, 2018 17:59 Asia/Tehran
  • درێژەی پەلاماری بە هاوەنی تیرۆیستەکان بۆ سەر دەمیشق

تیرۆریستەکانی تەکفیری لە سووریا جارێکی تر بۆسەر ناوچەیەک لە دەمیشقی پیتە ختی ئەم وڵاتە پەلاماری بەهاوەنیان ئەنجام دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرۆ شەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە هەواڵدەری فەرمی سووریا سانا تیرۆریستەکانی تەکفیری دەوروبەری هوڵی وەرزشی " ئەلفیحا لە دەمیشقیان دایە بە رپەلاماری بەهاوەن. هەرلەم حاڵەدا ، سوپای سووریا ترۆمبێلێکی تیرۆریسەتکانی " بەرەی نوسرە" یان کە بەرەو مەزراکانی " ئەلموحەمەدیە لە غوتەی رٶژهەڵاتی خەریکی حەرەکەت بوون ، دایە بەر دەسڕێژ وتەقاندیانەوە. غوتەی ڕۆژهەڵاتی ، ناوچەیەکی ستراتژی نێزیک دەمیشقی پیتەختی سووریایە  کە لەژێر داگیر کاری تاقمە تیرۆریستەکان دایە . تاقمە تیرۆریستەکانی سەقامگیر لەم ناوچە، تێپەڕگەکانی ئەمنی مرۆڤی کە بۆ چوونەدەری کەسانی سێڤێلی سووریا لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی بەدی هاتووە خەڵکی دەمیشق دەدەنە بەر پەلاماری بە هاوەنی خۆیان.سوپای سووریا لە چوارچێوەی پشتیوانی لە خەڵکی ئەم وڵاتە دەێهەوێ غوتەی ڕۆژهەڵاتی لە بوونی تیرۆریستەکان پاکتاو بکاتەوە. هەوالێکی تر ئەمەیە کە سەرچاوەیەکی مەیدانی بە هەواڵدەری سپۆتنیکی وت: سوپای تورکیا وئەندامانی نەیاری چەکداری سووری لە سێ کیلومیتری ناوەندی شاری عەفرین لە باکووری سووریا دان ونەیانتوانیوە بچنە ناوەندی شاری عەفرین . ئەم سەرچاوەیە پیداگری کرد : کۆنترۆڵی ناوەندی شاری عەفرین بە سەرنج دان بە بوونی هێزە کوردەکان لە عەفرین ودەس ڕاگەیشتن بە گوندەکانی دەوروبەر ی ناوەندی شار هاسان نیە. هەڵمەتی سەربازی سوپای تورکیا لە شاری عەفرین ، لەباکووری سووریا ، لە ژێر ناوی چڵە زەیتون لەدژی کوردەکان لە بیستی ژانێڤەری دووهەزارو هەژدە دەسپێکراوە. وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە مەحکوم کردنی ئەم پەلامارانە ڕایگەیاند : ئەم کردەوەیەی تورکیا بنپێکردنی دەسەڵاتدارەتی نیشتمانی سووریا یە . 

سەرپەیڤ