پیلانی تیرۆریستان بۆ کیمیابارانی غوتتەی رۆژهەڵاتی دەمشق
یاریدەری وەزیری دەرەوەی سوورا ڕایگەیاند، تیرۆریستان بۆ کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی لە غوتتەی ڕۆژهەڵاتی و تاوانبارکردنی حکومەتی سووریا بەکەڵک وەرگرتن لەو چەکئامێرانە، بەرنامەڕێژی دەکا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە سپۆتنیک، فەیسەڵ مێقداد یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا ئەمڕۆ شەممە وتی: بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتووەتە دەست وەزارەتی دەرەوەی سووریا، تیرۆریستانی تەحریوشام لە غوتتەی رۆژهەڵاتی بەنیازن ناوچەی نێوان مستراباو بیتساوا کیمیاباران بکەن و پاشان دەمشق بەهۆیەوە، سەرکۆنە بکەن.
فەیسەڵ مێقداد بەئاماژە بەوەی کە تیرۆریستان دەخوازن لەو پەلامارە پلان بۆکراوە چەند ژن و منداڵ بکەنە قوربانی پیلانگێڕییەکانیان و پاشان هەواڵی درۆ و ساختە بڵاو بکەنەوە، وتی: ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەو پەلامارە لە رۆژی یازدەی مارس(یەکشەممە) ئەنجام بگرێ.
تئیرۆریستانی گرووپی ناسراو بە "کڵاو سپییەکان" لەم دواییەدا دەمامکی دژە گازیان لە غوتتەی ڕۆژهەڵاتیی دەمشق بڵاوکردەوە هەتا بوار بۆ بەرهەم هێنانی فیلمی ساختەی نوێ خۆش بکەن وسوپای سووریا تۆمەتبار بکەن بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی.
ساڵی٢٠١٧ سوپای ئەمریکا لەکاردانەوە بەتۆمەت پاڵدرانی پەلاماری شیمیایی بۆسەر ناوچەی خان شەیخون لە ئیدلەب کە خستییە ئەستۆی حکومەتی سووریا، پێگەی سەربازیی شەعیراتی مووشەکباران کرد.
سووریا چەندین جار ئەو تۆمەتانەی بەدرۆ خستووەتەوەو ڕەتی کردوونەوە.