رزگارکرانی شارۆچکەی مەدیرا لە غوتەی رۆژهەڵاتی دمشق
ئەرتەشی سوریا توانی دوای تێەڕینی شەش ساڵ لە ئامادەبوونی ترۆریستانی تەکفیری لە شارۆچکەی مەدیرا لە غوتەی رۆژهەڵات ، ئەم شارۆچکەیە لە ژێر چنگی ترۆریستان دەربێنێ .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی مێهر ، ئەرتەشی سوریا هەروەها پاکتاوکردنی کێڵگەکانی نێوان مەدیرا و فەرمانگەی گواستنەوە و گەیاندنی بۆ دابین کردنی ئاسایشی ڕێگەی ئەو هێزانەی کە دەچنە نێو فەرمانگەی گواستنەوە گەیاندن ، دەستپێکردووە .
بە رزگارکرانی شارۆچکەی مەدیرا هێزە سوریەکان کە لە شارۆچکەی میسرابا بەرەو گوندی مەدیرا لە حاڵی پێشڕەوی دان گەیشتنە هێزەکانی جێگیر لە فەرمانگەی گواستنەوە وگەیاندن لە حەرەستا .
بەمجۆرە ئەرتەشی سوریا ناوچەکانی جێگیر بوونی کەسانی چەکدارلە غوتەی رۆژهەڵاتی کردە دوو بەشی باشوری و باکووری کە ئەم کارە ، گەمارۆی چەکدارەکان لە شاری دوهەم تۆکمە دەکات .
ئەرتەشی سوریا رۆژی رابردووش دوای پێشڕەوی لە شارۆچکەی مەسرابا توانی گەمارۆی شارۆچکەی دوما تێک بشکێنێ .
ئێستاکە هێزەکانی ئەرتەشی سوریا زیاتر لە نیوەی رووبەری ژێر دەستی ترۆریستانیان لە غوتەی ڕۆژھەڵات کۆنترۆڵ کردووەتەوە.