پەلاماری بێ ئاکامی فڕۆکە بێ سەرنشینەکانی نەناسراو بۆسەر بنکەی سەربازی حەمیمیم لە سووریا
فڕۆکە بێ سەرنشینەکان ؛ بنکەی ڕووسی حەمیمیم لە لازقیەی سووریایان دایە بەر پەلامار کە کردەوەی ئەوان لە لایەن هێزەکانی جێگیر لەو بنکە ناکام مایەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی دووشەمەی هەواڵدەریی مێهر و بە گێڕانەوە لە کاناڵی هەواڵی عەرەبی 21 چاودێری مافی مڕۆڤی سووریا سەر بە سەرهەڵداوان ڕایگەیاند هیچ لایەنێک بەرپرسایەتی ئەو پەلامارەی بو سەر بنکەی ڕووسی ئەلحەمیمیم لە لازقیەی وە ئەستۆ نەگرتووە . دوو مانگ لەمەوبەر یش ڕاپۆڕتێک سەبارەت بە پەلاماری فڕۆکە بێ سەرنشینەکانی نەناسراو بۆ سەر حەمیمیم بڵاو کرابووەوە . هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کە سەرچاوە مەیدانیەکان ئەمڕۆ دووشەمە ڕایانگەیاند ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە دوای تێکهەڵچوونی توند لە گەڵ تڕوڕیستان شاری حەرەستایان گەمارۆ دا . ئەرتەشی سووریا ئەمڕۆ توانی دوای شەش ساڵ لە ئامادە بوونی تڕوڕیستانی تەکفیری لە شارۆچکەی مەدیرا لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیی دیمەشق ئەو شارۆچکەیە لە چنگی تڕوڕیستان ڕزگار بکات . لە هەمان حاڵدا ئەرتەشی سووریا ئەمڕۆ ڕایگەیاند کارگەیەکی بەرهەم هێنانی چەکی کیمیایی لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیی دوزیوەتەوە ئەو کارگەیە هی تاقمە تڕوڕیستەکان بووە .