ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمەڕ دۆخی نالەباری مرۆڤی لە "عەفرین"ی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i331422-ڕاپۆرتی_ڕێکخراوی_نەتەوەکان_لەمەڕ_دۆخی_نالەباری_مرۆڤی_لە_عەفرین_ی_سووریا
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دڵگرانی دەربڕی لەمەڕ دۆخی مرۆڤی لە ناوچەی "عەفرین"ی باکووری سووریا لەئاکامی پەلاماری سوپای تورکیا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 21, 2018 08:37 Asia/Tehran
  • ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمەڕ دۆخی نالەباری مرۆڤی لە

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دڵگرانی دەربڕی لەمەڕ دۆخی مرۆڤی لە ناوچەی "عەفرین"ی باکووری سووریا لەئاکامی پەلاماری سوپای تورکیا .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕویترز ، کۆمیساریای باڵای ڕێکخڕاوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند نێزیک بە سەدو چوارهەزارکەس بە هۆی تێکەڵچوونەکان وپەلامارەکانی سوپای تورکیا لە عەفرینی سووریا ئاوارە بوونە. بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم کۆمیساریایە ، دەهەزار کەسی تر لە دانیشتوانی عەفرینیش هەوڵ ئەدەن خۆیان بگەیەننە  ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوپای سوریا . سوپای تورکیا بە هاوکاری تاقمە چەکدار بە ناوی سوپای ئازادی سووریا لە بیستی ژانێڤەری دووهەزارو هەژدە پەلامارەکانی سەربازی خۆی بە مەبەستی ڕاگەیاندنی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم لە عەفرین ، لەباکووری سووریا دەسپێکردووە. زۆرێک لە دانیشتوانی شاری سێسەدو پەنجا هەزارکەسی عەفرین دوای ئەم دەسدرێژیە ، ناچاربوونە ماڵ وحاڵی خۆیان بەجێ بهێڵن.