وریایی دانی ڕووسیا لە ئەگەری پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر سووریا
بەرپرسی لیژنەی بەرگریکارانەی دومای ڕووسیا ڕایگەیاند : مەترسی پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر دامەزراوە گرینگەکانی سووریا بەئامانجی ڕووخاندنی دەوڵەتی ئەو وڵاتە تا هەنووکە چارەسەر نەکراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەری سپۆتنیک ، ولادیمیر شانۆڤ سەرۆکی لیژنەی بەرگرییانەی دومای ڕووسیا وتی : سەرباری پێوەندی تەلەفۆنی دوناڵد ترەمپ لەگەڵ ولادیمیر پوتین، ئەگەری پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر دامەزراوەکانی گرینگ و بیناکانی ئیداری سوریا هەروا ، پاوەجێیە.
سەرۆکی لیژنەی بەرگریکارانەی دومای ڕوسیا پێداگری کرد سەبارەت بە هەڵس و کەوتی ئەمریکا ، تێگەیشتنێکی ڕوون و ئاشکرا لە ئارادانییە و نابێ لەم مەترسییەش چاوپۆشی بکەین.
ژنەراڵ سێرگێئی ردسکۆی سەرۆکی ئیدارەی ئۆپراسیۆنی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیاش وتی : وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پنتاگۆن کەرەستە و گەمی جەنگی تەیار بە مووشەکی کرووز بۆ کەنداوی فارس، دەریای مەدیتەرانە و دەریای سوور ، ناردووە.
ئەمریکا مارسی ساڵی ڕابردووش بە بیانووی پەلاماری شیمیایی لە ناوچەی خان شێخونی ئەدلیب، دەیان مووشەکی دوور هاوێژیان لە دەریای مەدیتەرانە بەرەو بنکەی ئاسمانی شەعیرات سوریا ، هاوێشت.