تەقینەوەیەک لە پارێزگەی "ئەدلیب"ی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i331870-تەقینەوەیەک_لە_پارێزگەی_ئەدلیب_ی_سووریا
تەقینەوەیەک لە پارێزگەی "ئەدلیب"ی باکووری ڕۆژئاوای سووریا لانیکەم دوازدە کوژراوی لێ کەوتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 24, 2018 15:31 Asia/Tehran
  • تەقینەوەیەک لە پارێزگەی

تەقینەوەیەک لە پارێزگەی "ئەدلیب"ی باکووری ڕۆژئاوای سووریا لانیکەم دوازدە کوژراوی لێ کەوتەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی  شەممەی هەواڵدەریی مێهر  بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی نەشرە، ئەم تەقینەوەیە لە نیزیکی نەخۆشخانەیەک ڕووی دا و بەهۆیەوە دەیان کەسیش بریندار بوون .

هەرلەم حاڵەدا سەرچاوەیەکی سەربە  فەرماندەیی پولیسی دیمەشق  ڕوژی شەممە ڕایگەیاند تاقمە تیرۆریستییەکان بە شازدە راکێت  ناوچەکانی ئاوەدان لە دیمەشقیان دایە بەر پەلامار  کەلەم پەلامارەدا  چوار کەسی سیڤیل  کوژران  و نۆ کەسیش بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەوە ئۆپراسیۆنی وەدەرنانی  تیرۆریستان لەگەڵ بنەماڵەکانیان  لەشاری حەرەستا  لە غووتەی ڕوژهەڵاتی دیمەشق  کۆتایی پێهات و ئەم کەسانە گوێزرانەوە بۆ ئەدلیبی سوریا.

بە ئازاد بوونی  شاری حەرەستا  ، سوپای سوریا و هاوپەیمانانیان  توانیان زورتر لە سەتی نەوەتی غووتەی ڕۆژهەڵاتی ئازاد بکەن.