ڕەزامەندی لەسەر خزمەتگوزاری دەوڵەتی سووریا بە دانیشتوانی غووتەی ڕۆژهەڵاتیی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i332274-ڕەزامەندی_لەسەر_خزمەتگوزاری_دەوڵەتی_سووریا_بە_دانیشتوانی_غووتەی_ڕۆژهەڵاتیی
دەوڵەتی سووریا دەستی کردوە بە دانی خزمەتگوزاری پێویست بە دانیشتوانی ناوچە چۆڵکراوەکان لە کەسانی چەکداری جێگیر لە ناوچەی غووتەی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 28, 2018 12:51 Asia/Tehran
  •  ڕەزامەندی  لەسەر خزمەتگوزاری دەوڵەتی  سووریا بە دانیشتوانی  غووتەی  ڕۆژهەڵاتیی

دەوڵەتی سووریا دەستی کردوە بە دانی خزمەتگوزاری پێویست بە دانیشتوانی ناوچە چۆڵکراوەکان لە کەسانی چەکداری جێگیر لە ناوچەی غووتەی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی   ڕۆژی چوارشەمەی  کاناڵی تەلەفیزیونی  ئەلمناری لوبنان   دەوڵەتی سووریا  چاوەڕوانی  کۆتایی  بە تەواوی  ئوپڕاسیونی  سەربازی  لە ناوچەی  غووتەی  ڕۆژهەڵاتیی  نەبوو  و خێرا  خزمەتگوزاری  لە ناوچە  خەسار لێدراو  و چوڵکراوەکان لە تڕوڕیستان لە ناوچەی  غووتەی  ڕۆژهەڵاتیی  دەسپێکردووە . دانیشتوانی  ناوچەگەلێک  کە  خزکەتگوزاری  لەواندا   دەسپێکراوە   لە دان ی خزمەتگوزاری  پێویست  بە تایبەت  خزمەتگوزاری  دەرمانی  و تەندروستی  ڕازین .  ئامبوڵانسەکان  بە  سەقامگرتن  لەو ناوچانە  ،  فریاگوزاری دەرمانی پێویست ڕادەستی    دانیشتوانی  ناوچە  ڕزگار کراوەکان  لە غووتەی  ڕۆژهەڵاتی دەکەن . لە هەمان حاڵدا   یەکەکانی   ئەرتەشی سووریا  هەروەها  درێژە ئەدەن  بە دابینی    دۆخی  ئەمن  بۆ چوونە دەری  کەسانی سیڤیل  کە تاقمە  تڕوڕیستیەکانی  ئەوانیان  لە غووتەی  ڕۆژهەڵاتیی  گەمارۆ داوە .   سەرچاوە مەیدانیەکان  لە غووتەی   ڕۆژهەڵاتیی دیمەشق  پێتەختی  سووریا  ڕایانگەیاند  ئەرتەشی سووریا  دوای   یەکلا کردنەوەی  کاری  تڕوڕیستان   لە بەشی  باشووری  غووتەی  ڕوژهەڵاتیی  هێزەکانی خۆی  بەرەو  دوما   ڕەوانە کردووە .  ئەو  سەرچاوە  مەیدانیە   ڕۆژی  سێشەمە  وتیان  : هێزەکانی ئەرتەشی  سووریا  ئاڵقەی گەمارۆی  دۆما  کە دوایین  هێلانەی    تڕوڕیستان   لە ڕۆژهەڵاتی دیمەشقە  بچوکتر  کردەوە  و ئەگەر تڕوڕیستانی جیشولئیسلام  کە لەو ناوچەدا  ئامادەن    بەچۆکدا نەین  ئوپڕاسیونێکی سەربازی بۆ کۆتایی دان  بە ئامادە بوونی  بە تەواوی  ئەوان  لە غووتەی ڕۆژهەڵاتیی  دەس پێی دەکەن .