دۆزرانەوەی ڕادەیەکی زۆری چەک و تەقەمەنی ئیسرائیلی لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i332316-دۆزرانەوەی_ڕادەیەکی_زۆری_چەک_و_تەقەمەنی_ئیسرائیلی_لە_غووتەی_ڕۆژهەڵاتی_سووریا
سوپای سووریا شەوی چوارشەم باسی لە دۆزرانەوەی ڕادەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی بەرهەمی ئیسرائیل کرد لە ناوچەی حەرەستای غووتەی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 29, 2018 06:16 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی ڕادەیەکی زۆری چەک و تەقەمەنی ئیسرائیلی لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی سووریا

سوپای سووریا شەوی چوارشەم باسی لە دۆزرانەوەی ڕادەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی بەرهەمی ئیسرائیل کرد لە ناوچەی حەرەستای غووتەی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی .

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران، سوپای سوریا ڕایگەیاند، ئەم چەکانە و تەقەمەنیان لە چەندین تونیلی ژێر زەمینی دۆزیوەتەوە.

 سوپای سوریا  رۆژی چوار شەممە لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی سەرئاسۆ کردن لە ناوچەی حەرەستان چەندین تۆری دوورو درێژی تونێلەکانیان لە ناوەوەی گەرەکە ئاوەدانەکانی ئەم ناوچەیە دۆزیەوەتەوە .

 سوپای سوریا هاوڕەوت لەگەڵ پشتگری لە خەڵکی ئەو وڵاتە لە ٢٦ فیڤرییە ئۆپەراسیۆنێکی بۆ پاکتاوکردنی غوتەی رۆژهەڵاتی لە ترۆریستان دەستپێکردووە. سوپای سوریا شەوی هەینی ڕابردوو توانی ناوچەی "حەرەستان " بە تەواوەتی لە
چنگ ترۆریستان ڕزگار بکاتەوە . پرۆسەی پێشڕەوی هێزەکانی سوپای سوریا لە غوتەی رۆژهەڵاتی لە ستانی ڕیفی دیمەشق هەروا درێژەی هەیە . تا بە ئێستا لە سەدا ٩٠ی ئەم ناوچەیە لە بوونی ترۆریستان پاکتاو کراوەتەوە .

 غوتەی رۆژهەڵاتی ناوچەیەکی ستراتژیکی نزیک دیمەشقی پێتەختی سوریایە. ترۆریستان بە شێوەی ڕۆژانە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان لە غوتەی رۆژهەڵاتی ، خەڵکی دیمەشق بە ڕاکیت و هاوەن ئەدەنە بەر پەلاماری خۆیان دا .

 قەیران لە سوریا  لە ساڵی ٢٠١١ ەوە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمە ڕەشەکوژەکان کە عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە وان بەریتانیا و فەرەنسا  داکۆکییان لێوە دەکەن بۆ گۆڕینی هاوسەنگییەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنی دەستپێکراوە.