چوونەدەری کاروانی پێنجەمی چەکداران لە غووتەی ڕوژهەڵاتی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i332368-چوونەدەری_کاروانی_پێنجەمی_چەکداران_لە_غووتەی_ڕوژهەڵاتی_سووریا
هەواڵدەریی فەرمی سووریا باسی لە چوونەدەری پێنجەمین کاروانی چەکداران و بنەماڵەکانیان لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی بەرەو ئەدلیب"ی باکووری ئەو وڵاتە کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 29, 2018 09:21 Asia/Tehran
  • چوونەدەری کاروانی پێنجەمی چەکداران لە غووتەی ڕوژهەڵاتی سووریا

هەواڵدەریی فەرمی سووریا باسی لە چوونەدەری پێنجەمین کاروانی چەکداران و بنەماڵەکانیان لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی بەرەو ئەدلیب"ی باکووری ئەو وڵاتە کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، هەواڵدەریی سانا ڕایگەیاند ، دوێشەو  هەشتا و نۆ پاسی هەڵگری 5290  کەس لەوان 1374 چەکدار لە ژێر چاوەدێری  مانگی  سووری سوریا لە عەربین، عەین ترما، جوبەیر و زملکا  لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی لە ڕێگەی  بازگەی عەربین بەرەو ئەدلیب لە باکووری ڕۆژاوای سوریا گوێزراونەتەوە.

هەرلەم حاڵەدا سوپای سوریا لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو  لانیکەم بیست و هەشت کەسی لە دەستی  تاقمە تیرۆریستیەکان لە عەربین ئازاد کردووە.

سانا ڕاشیگەیاند  ، ڕەوتی  بردنەدەری چەکداران و بنەماڵەکانیان لە جوبەر، زەملکا، عەربین و عەین ترما تا کاتی  چۆڵ کرانی تۆکمەوتەواوی ئەم ناوچەیە  لە پاشماوەکانی تاقمە چەکدارەکان و گەڕانەوەی دامەزراوە دەوڵەتییەکان درێژەی دەبێت  . 

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاش  ڕایگەیاندووە  : 6432 کەس لە چەکداران و بنەماڵەکانیان بە 102  پاس ڕۆژی  سێ شەممە  ناوچەی  حەی جوبەر و شارۆچکەکانی عەربین و رەملکا و عەین تەرمایان بە جێ  هێشتووە و بۆ چۆڵ کردنی شاری دوما  لە بازگەی  ئوردوگای  وافدین کەڵک وەردەگیردرێ .

تیرۆریستان لە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردووەوە خەریکی چۆڵ کردنی غووتەی ڕۆژهەڵاتین .