ئادار 31, 2018 20:03 Asia/Tehran
  • شاروچکەکانی غووتەی ڕۆژهەڵاتی

هەواڵدەریی فەرمی سووریا ڕایگەیاند هەتا چەند کاتژمێری تر چەند شارۆچکە لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق"ی ئەو وڵاتە لەبوونی تاقمە تیرۆریستیەکان خاوێن دەکرێتەوەو ئاسایش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شارۆچکانە .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی  هەواڵدەریی مێهر، هەواڵدەریی ڕەسمی  سوریا سانا، نووسی : ئەم شارۆچکانە داگری عەربین، عەین ترما، جوبەر و زملکا لە غووتەی ڕۆژهەڵاتییە  کە بەم زووانە  هێور دەبێت و تژی لە تیرۆریستان دەبێت  . 

سانا ڕاپۆرتی دا  : دوایین پاسەکانی هەڵگری  تیرۆریستان و بنەماڵەکانیان لە ڕێگەی بازگەی عەربین بەرەو ئەدلیب لە باکووری ڕۆژاوای سوریا ڕۆیشت و بە گەڕانەوەی ئاسایش  بۆ ئەم ناوچانە، سوپای سوریا سەرکەوتنێکی دیکەی بە ناوی خۆی تۆمار  کرد.

هەرلەم حاڵەدا  سوپای سوریا خۆی  بۆ ئۆپراسیۆنی بەربڵاو لە ناوچەی دوما  دوایین بنکەی  بن کۆنترۆڵی تاقمە چەکدارەکان لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق ئامادە دەکات هەتا  ئەگەر  بێتو تاقمی تیرۆریستیی جەیشولئیسلام  بە چوونەدەر لەم ناوچەیە ڕازی نەبوون، بنکەکەیان دەدەنە بەر پەلامار.

سەرپەیڤ