نیسان 04, 2018 11:23 Asia/Tehran
  • ترامپ : با عەرەبستانی سعوودیا پارە بدات تا لە سووریا بمێنینەوە

"دۆناڵد ترامپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەم لەمیانەی پریس کۆنفرانسێک لەگەڵ سەرۆک کۆمارانی ئیستۆنی، لێتۆنی و لیتوانی لە کۆشکی سپی وتی : ئەگەر سەعودیەکان خوازیاری مانەوەی ئەمریکان لە سووریا دەبێ خەرجی دراڤی ئەم کارەیان بدەن .

 ترەمپ بە باسکردنی ئەم بابەتەکە لە درێژەی مانەوەی حیڤدە ساڵانیی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین ٧ تریلیون دۆڵاری خەرجکردووە دانی داناوە لە سەر ئەمەیش کە بوونی  ئەو وڵاتە لە ناووچە جگە لە مەرگ و کاولکاری دەستکەوتێکی تری نەبووە. "محەممەد بن سەلمان" پاشمیری عەرەبستانی سەعوودی ٣٠ مارچ لە واسنگتۆن داوایکرد هێزەکانی لە سوریا نەباتە دەر.

 ئەمریکا بە بیانووی خەبات دژی تاقمە ترۆریستییەکان بە سێوەی نایاسایی (بێ ئیزنی دیمەشق) لە سوریا دا ئامادەبوونی سەربازی هەیە.

 لە حالێکدا کە فەرماندەرانی سەربازی ئەمریکا لەمدواییە لە بوونی درێژماوەیان و یان تەنانەت زۆرتر بوونەوەی ژمارەی سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە سوریا دا قسەیان  دەکرد، ترەمپ  لە حەوتەی ڕابردوو بە ئاشکرایی لە ئەەگری چوونە دەری خێرای ئەمریکا لە سوریا بە هۆی خەرجی باڵای سەربازی قسەی کردبوو. ئەم قسەگەلە بوونەتە هۆی ئەمەی میدیاکان و سیاسەتڤانانی نزیک لە تیلئەبیب و ڕیاز لە دواهاتەکانیی چوونە دەری ئەمریکا لە سوریا نیگەرانی خۆیان دەربببرن.

 سەرکەوتنەکانی ئەمدواییەی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی بەرامبەر ترۆریستان بە تووندی رژیمی سەعوودی و رژیمی زایۆنیستی نیگەران کردووە . عەرەبستان ملوینان دۆڵاری بۆ بەدیهێنان و پشتگری لە گرووپە ڕەشەکووەکان لە سوریا دا خەرجکردووە .

سەرپەیڤ