نیسان 09, 2018 12:30 Asia/Tehran
  • هاواهەنگیی مەکرۆن و ترەمپ سەبارەت بە سێناریۆی پەلاماری شیمایی سەر دومای سووریا

سەرۆک کۆمارانی فەڕانسەو ئەمریکا لەپەیوەندییەکی تەلەیفونیدا، حکومەتی سووریایان تۆمەتبارکرد بە کیمیابارانی شاری دومای ئەو وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەڕانسە، کۆشکی ئێلیزە ڕایگەیاند، ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە لەپەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ هاوشانە ئەمریکییەکەی، حکومەتی سووریای تۆمەتبارکردووە بەو پەلامارە شیمیاییە.

کۆشکی سپیش لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ترەمپ و مەکرۆن جەختیان کرد لەسەر پێویستیی هاواهەنگ کردنی وەڵامی"هاوبەش و پتەو" یان بە پەلاماری شیمیایی لە سووریا.

ئەو بوختان هەڵبەستنەی ڕۆژاوا دژ بە حکومەتی سووریا لەکاتێکدایە کە ئەنتۆنیۆ گوترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتوویەتی ناتوانێ ڕاپۆرە میدیاییەکانی رۆژاوا لەبارەی پەلاماری شیمیایی دوما پشت ڕاست بکاتەوە.

سەرپەیڤ