نیسان 12, 2018 12:39 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ڕاوێژکاری بەشار ئەسەد بە هەڕەشە و گوڕەشەکانی ترەمپ دژ بە سووریا

"بەسینە شەعبان" راوێژکاری مێدیایی "بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوووریا لە کاردانەوە بە پەلاماری شیمانەیی ئەمریکا بۆ سەر سووریا ڕایگەیاند کە هاوکێشەکانی شەڕی داهاتوو بە سوودی سووریا دەبێ.

"بەسینە شەعبان" ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنیی لوبنانی ئەلمەیادین بە ڕاگەیاندنی ئامادەیی سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە  پەلاماری شیمانەیی ئەمریکا بۆ سەر سووریا وتی؛ ئەو شێتۆکەییەی ڕۆژاواییەکان بە سوودی تیرۆریستانە و ئەنجامەکانی شەڕی سووریا تا ئیستا بۆ ڕۆژاواییەکان بە پێچەوانە بووە و بۆتە هۆی پێکهاتنی تەوەرەیەک دژ بە وان.

"بەسینە شەعبان" بە ئاماژە بە هاوپەیمانیی کردنی ئەو تەوەرەیە کە ڕووسیا، چین، سووریا، کۆماری ئیسلامیی ئیران و حیزبوڵلای لوبنان دەگرێتەوە لە چاو ساڵی ٢٠١٣ وتیشی: وێڕای هەوڵی ڕۆژاواییەکان کە لە ڕێگای ئەو هەڕەشە و گوڕەشانەوە بەنیازن شتێکیان دەست کەوێ، بەڵام سەرکەوتنی بەم زوانەی سووریا، نەخشەی ناوچەکە و جیهان دەگۆڕێ.

بەسینە شەعبان هەروەها ئیسراییل و هاندەری سەرەکیی بۆ پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر سووریای بە دۆڕاوی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە زانی و راشکاوانە ڕایگەیاند؛ ڕژێمی سەعوودیش لە ساڵی ٢٠١١ـەوە خەریکی شەڕ دژ بە سووریایە، هەروەک ژمارێک لە ڕژێمەکانی دیکە لە ڕیزی داگیرکەرانی زایۆنیدان.

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە درێژەی هەڵیت و پەڵیتەکانیدا لە تویتەر هەڕەشەی کرد کە واشینگتۆن سووریا دەداتە بەر پەلاماری مووشەکی زیرەک و نوێی خۆی.

ئەمریکا و ژمارێک وڵاتی هاوپەیمانی لەوان بەریتانیا و فەرانسا بە بەڵگە هێنانەوە لە درۆ و دەلەسەکانی تیرۆریستانی جەیشولئیسلام سەبارەت بەوەی کە سوپای سووریا پەلاماری شیمیایی کردۆتە سەر شاری دوما، بە بێ ئەوەی بەڵگەی جێبڕوایان بە دەستەوە بێ دەوڵەتی دیمەشقیان تۆمەتبار کرد بەوەی کە ئەو پەلامارەی ئەنجام داوە.

سەرپەیڤ