نیسان 15, 2018 17:15 Asia/Tehran
  •  دەسپێکی تێکهەڵچوونەکان لە نێوان تیرۆریستان لە باکووری ڕۆژئاوای  سووریا

تێکهەڵچوون لە نێوان تاقمە تڕوڕیستەکان ،تەحریرولشام و بەرەی نوسرە و تەحریری سووریا لە پارێزگای ئیدلەب سەرلە نوێ کرایەوە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمە ی  ئیرنا  تاقمی تڕوڕیستی تەحریروشام  بە پەلامار بۆ سەر بنکەی بەەری تەحریری  سووریا زاڵ بووە بە سەر یازدە  ناوچە  لە باشووری  پارێزگای  ئەدلێب. ڕاپۆڕتەکان نیشان ئەدات  لەو تێکهەڵچوونگەلە  لە  سێ  پارێزگای  حەڵەب  حەما  و ئیدلەب  سەدان کەس کوژران  یان بریندار بوون .  تاقمە تڕوڕیستیەکانی  ئەحریرولشام  و نوور ئەدین ئەلزنکی  لە دوو مانگ  لەمەوبەر  بە دوای بڵاو بوونەوەی  هەواڵێک  لە مەڕ  هەوڵی  تەحریر الشام بۆ پەلامار بۆ سەر بنکەکانی ئەوان  بە هاوپەیمانی  لە گەڵ یەکتر  تاقمێکی نوێ  ناسراو بە بەرەی   ڕزگاریی سووریایان   پێکهێنا . وڵاتانی  ڕۆژئاوایی  هاوڕێ لە گەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ناوچەیی  واشنگتون  هەوڵ ئەدەن  بە پاراستنی  تاقمە تڕوڕیستیەکان  وەکوو  تەحریر ئەلشام لە سووریا   درێژەی قەیران لەو وڵاتە  بەڕێوە بەرایەتی بکەن .

سەرپەیڤ