نیسان 20, 2018 10:29 Asia/Tehran
  • گەییشتنی سوپای سوریا بە شاری ئەلزەمیر

هێزەکانی سوپای سووریا ئێوارەی پێنجشەممە هاوکات لەگەڵ چوونەدەری دوایین گرووپ لە تیرۆریستانی "جەیشولئیسلام" گەیشتنە شاری ئەلزەمیر لە پارێزگای ڕیفی دیمەشق.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ هێزەکانی سوپای سووریا پاش ئەوەی چونە نێو شاری ئەلزەمیر، ئاڵای ئەم وڵاتەیان لە ناوەڕاستی ئەم شارەدا هەڵکرد.

هاتنی هێزی سووریایی بۆ شاری "ئەلزەمیر" بەرەوڕووی پێشوازیی بەربڵاویی خەڵکی ئەم شارە بوویەوە.

خەڵکی شاری ئەلزەمیر لە کاتی گەیشتنە بەرەوەی سوپای سووریا درووشمی جۆربەجۆریان هەڵدا کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بکەینە " هەر بژی سوپای سووریا" و " بە دڵ و گیان لە خزمەتی بەشار ئەسەدداین".

شاری ئەلزەمیر لە پارێزگای ڕیفی دیمەشق لە ٤٤ کیلۆمەتریی باکووری ڕۆژهەڵاتی دیمەشقی پێتەختی سووریادا هەڵکەوتووە.

ڕێککەوتن لە سەر چوونەدەری گرووپی تیرۆریستیی "جەیشولئیسلام" لە شاری ئەلزەمیر پاش چوونەدەری ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە ناوچەی "دوما" لە غوتەی ڕۆژهەڵات جێبەجێ کرا.

سەرپەیڤ