پێشرەوی ئەرتەشی سووریا لە باشووری دیمەشق
ئەرتەشی سووریا بە پێشکەوتن لە میحوەری " زولیخە " لە ناوچەی ئەلتەزامن لە باشووری دیمەشق بڕێک لە بیناکانی ژێر چنگی تڕوڕیستانیان ڕزگار کرد .
بە گوێرەی ڕاوڕتی ڕوژی دووشەمەی هەواڵدەریی مێهر و بە گێڕانەوە لە سانا ، ئەرتەشی سووریا جم و جوڵی تڕوڕیستانی کە بە نیاز بوون لە ناوچەی حەجەر ئەسوەد بە رەو ئەلقەدەم لە باشووری دیمەشق بڕون ناکام هێشتەوە . لەو ئوپڕاسیونەدا ژۆمارێک لە تڕۆڕیستان کوژران و بریندار بوون . ئەرتەشی سووریا هەروەها بە دەسپێکی ئوپڕاسیونی زەوینی لە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی تڕوڕیستان لە باکووری پارێزگای حومس بنکەی تڕوڕیستان لە ئەلزەعفەڕانە - عەین حسین - دەیر فول - ئەلعامری و عیزەدینیان دایە بەر پەلامار .هێزی ئاسمانی ئەرتەشی سورویا چوار بنکەی گەورە ی سەربە تڕوڕیستان لە ناوچەکانی عەیدون ئەلسەتیحات و ئەلعامریە لە دەڤەری باشووری حەمایان دایە به رپەلامار . هێزە دەوڵەتیەکانی سووریا کارگەیەکی چێکردنی چەکی کیمیایی سەر بە تڕوڕیستانیان لە شاری دوما لە غوتەی ڕوژهەڵاتی دیمەشق دۆزیەوە . پێشتریش ئەرتەشی سورویا کارگەیەکی چێکردنی گولەهاوەنی لە ناو پێگەی تڕوڕیستانی جەیشولئیسلام لە شاری دۆما دۆزیبووەوە .