بەشار ئەسەد: شەڕی دژ بەتیرۆریزم هەتا پاکتاوکرانی بەتەواوەتی سووریا بەردەوامە
سەرۆک کۆماری سووریا لەدیدار لەگەڵ یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی پێی داگرت: شەڕی دژ بە تیرۆریزم هەتا پاکتاوکرانی بەتەواوەتی سەرزەوینی سووریا درێژەی دەبێ.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، بەشار ئەسەد ئەمڕۆ دووشەممە لەدیدار لەگەڵ حوسێن جابری ئەنساری یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی لە دەمشق، بەئاماژە بە دەسدرێژکاریی ئەم دواییەی ئەمریکا، ئینگلیز و فەڕانسە بۆسەر سووریا، وتی: دەسدرێژیی ڕاستەوخۆی ئەوان بۆسەر سووریا ناتوانێ شەڕی دژ بەتیرۆریزم ڕابگرێ.
سەرۆک کۆماری سووریا وتی: ئەو وڵاتانەو ژمارێک وڵاتی ناوچە لەسەرەتای دەس پێ بوونی قەیران لە سووریا داکۆکیان لە تیرۆریستان کرد.
حوسێن جابری ئەنساری یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسیش لەو چاوپێکەوتنەدا وتی: هۆی سەرەکیی هێرشی مووشەکیی ئەمریکا، فەڕانسە و ئینگلیز، سەرکەوتنەکانی سوپای سووریاو هێزە هاوپەیمانەکانیەتی.
جابری ئەنساری وتیشی: دەسدرێژکاران لەوە دەترسن کە ئەو سەرکەوتنانە بەخێرایی لەژمارێکی زۆر لە ناوچەکان، درێژەی بێت.
ئەمریکا هاوڕێ لەگەڵ فەڕانسە وئینگلیز سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە(١٤ی ئاڤریل) بەبیانووی پەلاماری شیمیایی سەر دوومای سووریا، زیاتر لە سەت مووشەکیان گرتە ناوچە جیاجیاکانی سووریا.
یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی و وتووێژکاری پلەبەرزی ئێران لەدانوستانە نێودەوڵەتییەکانی ئاشتیی سووریا ئەمڕۆ دووشەممە بەمەبەستی دیدار و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی سووریاو ڕاوێژکاریی لەبارەی دواگۆڕانکارییە ناوچەیی و جیهانییەکانی هاوپێوەند بە قەیرانی سووریا، گەیشتە دەمشق.