چوونەدەری هەزار تیرۆریست لە ناوچەی قەلموونی ڕۆژهەڵاتی سوریا
سەرۆکی ناوەندی ڕووسیی هەماهەنگ کەری ئاشتی نەتەوەیی لە سوریا شەوی سێ شەممە ڕایگەیاند : لەماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوو زۆرتر لە هەزار تیرۆریست ناوچەی قەلموونی ڕۆژهەڵاتیان لە پارێزگەی ریفی دیمەشق لە باشووری سوریا بە جێ هێشت.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، یوری یوتوشنکۆ سەرۆکی ناوەندی ڕووسیی هەماهەنگی ئاشتی نەتەوەیی لە سوریا وتی : دوابەدوای هەماهەنگیی هێزی ئاسایشیی سوریا و مانگی سوری ئەم وڵاتە، هەزار و حەفتا و دوو تیرۆریست و بنەماڵەکاییان بە سی و یەک پاس لە ڕێگەی بوارگە مرۆییەکان لە ناوچەی قەلموونی ڕۆژهەڵاتی، گوێزرانەوە بۆ ناوچەی قەلعە لە پارێزگەی ئەدلیبی سوریا .
بەوتەی سەرۆکی ناوەندی ڕووسیی هەماهەنگیی ئاشتی نەتەوەیی لەسوریا، چەکداران دوازدە چەک، 115 بۆمبی دەستکرد ، چوار پشتوێنی تەقینەوەیی و ژومارێک چەکەمەنی و کەرەستەی سەربازییان ڕادەستی سوپای سوریا کردووە .
هاوکات کاربەدەستێکی سەربازیی ڕوسیا وتی : ژوماری ئەو تیرۆریستانەی چوونەتە دەر لە ناوچەی قەلموونی ڕۆژهەڵاتی لە دەیەمی ئاڤریلەوە تائێستا دەگاتە سێ هەزار و 922 کەس .
سی و پێنج پاسی هەڵگری هەزار و 159 تیرۆریست هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان یەکشەممەی ڕابردوو لە شارۆچکەکانی قەلموونی ڕۆژهەڵاتی چوونەتە دەر .