گۆڕینەوەی تیرۆریستان لەگەڵ ڕفێندراوانی سوری
چل و دوو شارومەندی رفێندراوی سوریی دانیشتووی شارۆچکەی (ئشتەبرەق) لە باشووری پارێزگەی ئەدلیب گەیشتنە ئەم پارێزگەیە لە باکووری سوریا .
هەواڵدەریی ڕەسمی ی سوریا ، سانا، ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند : شارومەندانی رفێندراوی سوری کە لە پارێزگەی ئەدلیب گەیشتونەتە بوارگەی حازر - عیس لە پارێزگەی حەلەب، لە بەرامبەر چوونەدەری ژومارێک لە تیرۆریستان لە ناوچەکانی باشووری دیمەشق، ئازاد دەکرێن .
تاقمە تیرۆریستییەکان لەوان بەرەی تەحریری شام بیست و شەشەمی ئاڤریلی ساڵی 2015 بە پەلامار کردنەسەر شارۆچکەی (ئشتەبرەق) لە باشووری پارێزگەی ئەدلیب دووسەت شارومەندی سوری لەوان دەیان ئافرەت و منداڵیان کوشت و شەست کەسی دیکەشیان ڕفاند.
دەیان شارومەندی دیکە کاتی هەڵاتن کوژران یان بێ سەرو شوێن بوون.
بەپێی هەواڵێکی تر لە سوریاوە، شەڕڤان دەرویش ، وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبەج سەربە هێزی دیمۆکراتیکی کوردەکانی سوریا، باسی دامەزرانی بنکەی نوێی ئەمریکا و فەرەنسا لە باکووری مەنبەج لە پارێزگەی حەڵەبی سوریای کردووە.
ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە ئووتی ساڵی 2014ەوە بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی تاقمی تیرۆریستیی داعش،بەدەرلە چوارچێوەی ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان، هاوپەیمانییان پێک هێناوە.
ئەم هاوپەیمانییە ئەمریکییە تائێستا زۆرێک لە شارومەندانی بێ تاوانی لە ئێراق و سوریا لە خاک و خوێن دا گەوزاندووە.
قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011 ەوە لەبەر پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان کە لەلایەن عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانانیان لەوان بەریتانیاو فەرەنسا داکۆکییان لێ دەکرێت، بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی دەستپێکرا.