May 07, 2018 16:46 Asia/Tehran
  • دەسپێکی چوونەدەری یەکەم تاقمی تیرۆریستی لە پارێزگاکانی حۆمس و حەما لە سووریا

لەئاراستەی جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنی چوونەدەری تیرۆریستان لە باکووری پارێزگای حۆمس و باشووری پارێزگای حەمای سووریا، چەند پاس بۆ بردنەدەری یەکەم تاقم لەو تیرۆریستانە گەیشتە شاری "الرستن" لە حۆمس.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی سانا؛ سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارێزگای حۆمس وتی: ئەمڕۆ دووشەممە سێ هەزار و ٥٠٠ تیرۆریست هاوڕێ لەگەڵ خێزانەکانیان لەباکووری حۆمس دەچنە دەر و ڕەوتی چوونەدەریان هەتا شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێ.

بەقسەی ئەو سەرچاوە ئاگادارە، بڕیارە پاسەکانی جێگیر لە شاری "الرستن" تیرۆریستانی ئامادە لەریفی باکووریی حۆمس و ریفی باشووریی حەماە بۆ باکووری سووریا بگوێزنەوە.

لەریفی باشووریی پارێزگای حەماش تیرۆریستان خەریکن چەکەکانیان ڕادەستی سوپای سووریا دەکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە کە ڕۆژی شەممە تیرۆریستان لەباکووری پارێزگای حۆمس و باشووری پارێزگای حەما، لەو ناوچەیە چوونەدەر و جاددەی حۆمس-حەما پاش حەوت ساڵ کەوتە دەست هێزەکانی سوپای سووریا.

بەپێی ڕێککەوتنی ئەنجامگرتوو، تیرۆریستانی ئامادە لە باکووری حۆمس و باشووری حەما بۆ پارێزگای ئیدلەب و ناوچەی جرابلۆس لەپارێزگای حەڵەب دەگوێزرێنەوەو هەموو دەم و دەزگە حکومەتییەکانی سووریاش سەرلەنوێ چالاکیی خۆی لەو ناوچانە دەس پێ دەکەنەوە.

سەرپەیڤ