May 11, 2018 14:50 Asia/Tehran
  • چوونەدەری دوایین گرووپی تیرۆریستان لە شارۆچکەکانی باشووری دیمەشق

حەوتەمین و دوایین گرووپ لە تیرۆریستان شارۆچکەکانی باشووری دیمەشقی پێتەختی سووریایان بەجێ هێشت.

هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا) ئێوارەی پێنجشەممە (شەوی ڕابردوو) ڕاپۆرتی دا: شارۆچکەکانی «یلدا»، «ببیلا» و «بیت سحم» لە باشووری دیمەشق، بە چوونەدەری دوایین گرووپی تیرۆریستان، ئێستا ئیتر بە تەواوەتی لە بوونی تیرۆریست و چەک و کەرەستەی جەنگی سڕدراونەتەوە.

چۆڵ کرانی ئەم شارۆچکانە بە پێی ڕێککەوتنی نێوان سوپای سووریا و گرووپە چەکدار و تیرۆریستییەکان جێبەجێ کرا و ئەو کەسانەی کە نەیانویست خۆیان رادەستی دەوڵەتی سووریا بکەن ، باشوری دیمەشقیان بەرەو باکووری سووریا بەجێ هێشت.

هەروەها سوپای سووریا تونێلێکی یەک کیلۆمەتیریی دۆزیوەتەوە کە گرووپە تیرۆریستییەکان لە خوارەوەی جووتسایدی "دیمەشق _دەرعا"  و بۆ هاتووچۆ کردن لە نێوان غوتەی ڕۆژهەڵات و غوتەی ڕۆژاوای هەڵیانکەندبوو.

پاش وەدەرنرانی تیرۆریستان لە غوتەی ڕۆژهەڵات، سوپای سووریا ئەو هەلەی بۆ ڕەخسا تا ئۆپەراسیۆنی دژ بە تیرۆریستیانی باشووری پێتەخت لە غوتەی ڕۆژاوا دەست پێ بکات.

سەرپەیڤ