بەیاننامەی فەرماندەرایەتی گشتیی ئەرتەشی سووریا ؛ سەرکوتی بە تەواویی تیڕوڕیستان لە باشووری دیمەشق
فەرماندەرایەتی گشتیی ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی سووریا ڕایگەیاند لەدوای خاوێنکرانەوەی بەتەواوی ناوچەکانی حەجەرئەسوەدو کەمپی یەرمووکی وڵاتەکەی لەبوونی تیڕوڕیزم ئاسایش لە دیمەشق و دەورووبەری ئەو شارە بەتەواوی جێگیر کراوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا فەرماندەرایەتی گشتیی ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی سووریا ئەمڕو دووشەمە بە دەرکردنی بەیاننامەیک وتیشی : ئەرتەشی سووریا بە تەواوی زاڵ بو بەسەر ناوچەی حەەرئەسوەد و ئوردووگای یەرمووک و بەرلەوەش بە سەر سێ شارۆچکەی یەلدا ڕەبیلا و بەیت سەحم . بە پێی ئەو بەیاننامە هەموو شارۆچکەکانی غوتەی ڕوژهەڵاتیی و ڕوژئاوایی بە تەواوی لە بوونی تڕوڕیزمی چەکداری تەکفیری بە هەموو ناو و شێوازەکانی خاوێن بوو . ئوپڕاسیونی ئەرتەشی سوریا بۆ کوتایی دان بە ئامادە بوونی تڕوڕیستان لە باشووری دیمەشق لە نزیک یەک مانگ لەمەوبەرەوە دەسپێکرابوو . ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی سووریا هەروەها دوو هەفتە لەمەوبەر کونتڕوڵی ناوچەگەلی ژێرکونتڕولی تاقمی تڕوڕیستی تەحریرالشام لە ئوردووگای فەلەستین نشینی یەرمووک لە باشووری دیمەشقیان گرتە دەست . هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کە تێکهەڵچوون لە نێوان نەیارانی سووری و هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا ژێر لاگری ئەمریکا لە چەن ڕۆژی ڕابردوودا لە بەشی ڕۆژهەڵاتیی پارێزگای دەیر ئەلزوور لە سەر نەوت زیاتر لە 50 کوژراولە هەر دوو لا ی بە جێ هێشتووە . ناوچەی ئەبوو حەمام لە پارێزگای دەیرئەلزوور بە هۆی نزیک بوونەوە لە نزیک کێڵگەی نەوتی و گازیی کناکو کە لە ژێر کونتڕوڵی کوردەکانی سوریا و گهێزەکانی ئەمریکاییە لەاوچگەلی پرکێشە دێیتە ئەژمار .