کوژرانی سێ کەسی مەدەنی لە پەلامارەکانی بە هاوەنی تیرۆیستان لە باشووری سوریا
لە ئەنجامی پەلاماری بە هاوەنی تتقمە تیرۆریستەکان بۆسەر شاری سویدا لە باشووری سوریا و گوندەکانی دەوروبەری ، لانیکەم سێ کەسی مەدەنی کوژران و دوو کەسی دیکە بریندار بون .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری سەداوسیما ، سەرچاوە سوریەکان رۆژی هەینی راپۆریان دا ، چەندین ناوچەی ئاوەدانی شاری سویدا و دەوربەری ئەم شارە رۆژی هەینی کەوتنەبەر پەلاماری بە هاوەنی تیرۆریستانی سەر بە بەرەی نوسرە .
تیرۆریستە چەکدارەکانی جێگیر لە هەندێ لادێ و شارۆچکە لە رۆژهەڵاتی پارێزگەی درعا لە باشووری سوریا سێ گوللە هاوەنیان گرتە گەڕەکی نەهزەی شاری سویدا کە بووە هۆی کوژرانی سێ کەسی مەدەنی و برینداربوونی دوو کەسی دیکە و زیانێکی زۆریش لە ماڵ و دارایی دانیشتوان کەوت .
تیرۆریستانی سەر بە بەرەی نوسرە هەروەها دەستیان کرد بە تەقەکردن لە گوند و ئاواییەکانی حەڕان ، دویرە و لبین لە گردوپەڕی شاری سویدا .
تیرۆریستانی بەرەی نوسرە جێگیر لە رۆژهەڵاتی پارێزگەی درعا رۆژی چوارشەممەش چەندین گولە هاوەنیان گرتە دەوربەری ناوچەئاوەدانەکانی شاری سویدا و گوندەکانی لبین و دویرە لە رۆژاوای ئەم شارە و زیانیان گەیاند بە ژمارێک ماڵ و ئۆتۆمبێلی خەڵک .