درێژەی پێشڕەویی سوپای سووریا لە بەرەی باشووریی ئەو وڵاتە
هێزەکانی سوپای سووریا بەپێشڕەویی لە بەرەی باشووریی ئەو وڵاتە توانیان تەنگ هەڵچنن بە تیرۆریستانی تەکفیری و لەشارۆچکەی ستراتژیکی"الکرک" نزیک ببنەوە.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ چوارشەممەی هەواڵدەریی مێهر، سوپای سووریا لەڕۆژانی ڕابردووش ناوچەو شارۆچکە گرینگەکانی وەک "بصر الحریر" و ژمارێک ناوچە لەگردووپەڕی باکووری ڕۆژهەڵاتی و باشووری ڕۆژهەڵاتی دەرعا بخاتەژێر کۆنترۆڵی خۆی و هێڵگەلی پەیوەندیی گرووپە چەکدارەکان لەباشووری ئەو شارە لەگەڵ سنووری ئۆردۆنی پچڕاند.
سووریا تائێستا توانیویەتی کۆنترۆڵی نزیک بە هەزار کیلۆمتری چوارگۆش لەگردووپەڕی ڕۆژهەڵاتی دەرعا بگرێتەدەست و هەتا٧٥کیلۆمیتریی باکووری دەرعا بچێتەپێش.
سوپای سووریا ئۆپراسیۆنی ڕزگارکرانی شاری دەرعا لەچنگ تیرۆریستانی لەڕۆژی سێ شەممەوە دەس پێ کردووە.
قەیران لە سووریا لە ساڵی٢٠١١ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەسپێکرا کە بەگیان بەخت کردنی هێزەکانی سوپاو جەماوەری سووریا پیلانی دوژمنان پووچەڵ و بێ ئاکام بووە.