سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن دەستیان گرت بە سەر چەن ناوچەیەکی تەعز
هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن پاش شەڕ و پێکدادان لەگەڵ دەسدرێژکارانی هاوپەیمانی سەعوودی و کوشتنی چەن کەس لەو هێزانە لە پارێزگەی تەعز ، توانیان کۆنترۆڵی ناوچەکانی «تبه عسیله» و «الدار الشرقی» بگرنە دەست.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلمەسیرە؛ سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن هەروەها شوێنی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی عەرەبستانیان لە بەرامبەر بوارگەی "عەلەب" و لە "مەجازە" سەر بە پارێزگەی "عەسیر" دایە بەر پەلاماری مووشەکی و تۆپخانەیی.
لە لایەکی دیکەوە ژێدەرێکی ئاگاداری سەر بە بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند؛ گەمییە جەنگییەکانی دەسدرێژکارانی ئیماراتی لە ئاوەکانی نزیک بە دوورگەکانی "زقر" و "جبل الملح" لە دەڤەری بەندەری "حودەیدە" تەقەیان لە ماسیگرانی یەمەنی کردووە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە کۆپتەرە ئاپاچیەکانی هێزی ئاسمانیی ئیماراتیش بە گەشت لێدان لە ئاسمانی ناوچەکە پێشی گرتووە بە ڕاوەماسیی خەڵکی ئەو ناوچەیە.
هاوپەیمانیی دەسدرێژکار بە سەرکردایەتیی عەرەبستان و ئیمارات لە ١٣ی ژووەنەوە سەرباری وشدارە نێودەوڵەتییەکان لە حاند نالەبار بوونی بارودۆخی مرۆیی، پەلامارێکی بەربڵاویان بۆ داگیر کردنی بەندەری حودەیدە لە ڕۆژاوای یەمەن دەست پێ کردووە کە تا ئێستا بەرەوڕوویی خۆڕاگریی هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی ئەم وڵاتە بۆتەوە.
حودەیدە دووەم بەندەری گەورەی یەمەن لە زەریای سوور، تەنیا ڕێگای پێوەندیی دەریایی خەڵکی گەمارۆدراوی ئەم وڵاتە لەگەڵ جیهانی دەرەوە و هەروەها تەنیا بوارگەی گەیشتنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بە یەمەنە.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە چواردە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.