ته‌مووز 12, 2018 16:56 Asia/Tehran
  • ڕزگارکرانی بەرزایەکانی

لەپاش ئاشتبوونەوە لەگەڵ چەکدارانی جێگیر لە شارۆچکەی گرینگی تەفس"ی سەربە پارێزگەی دەرعا سوپای سووریا توانی پێشڕەوی بکات بەرەو باکووری ڕۆژئاوای دەرعاو بەرزایەکانی تەل ئەشعەر رزگار بکات.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، سەرچاوەکانی  سووری ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاند  سوپای سوریا لە پارێزگەی دەرعا چەند  سیستمی دژە تانکی ئاپیلاس  چێکراوی وڵاتی فەرەنسا سەربە تاقمە تیرۆریستییەکانیان  دۆزییەوە  . 

سوپای سوریا  هەروەها  بنکەومەتەرێزی تاقمە چەکدارەکان لە شارۆچکەی سەحم جەولان  لە دەورووبەری بەشی ڕۆژاوایی دەرعا یان  داوەتەبەر پەلامار  . 

زۆرێک لە ئاوارەکانی سوریش  دوای  پاکتاوکرانی شارۆچکەی  عەلەما لە دەورووبەری بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی دەرعا ، گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان  . 

لە پارێزگەی حەما  ش  سوپای سوریا بنکەی تاقمە تیرۆریستییەکانیان لە شارۆچکەکانی  تامنە ، زەکا و تەل سەخەر ، لە دەورووبەری بەشی  باکووری ئەم  پارێزگەیەیان داوەتە بەر پەلامار.

ئەم سەرچاوانە هەروەها باسی تێکهەڵچوونی نێوان تیرۆریستانی بەرەی نوسرە و داعشیان کرد لە پارێزگەی ئەدلیب .

قەیران لەسوریا لە ساڵی 2011  بەپێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان کەلەلایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بەقازانجی  ڕژێمی زایۆنیستی داکۆکییان لێ دەکرێت،  دەست پێکراوە کە لەبەر خۆڕاگری و لە خۆبوردویی سوپا و خەڵکی سوریا، پیلانی دوژمنان بێ ئەنجام  بووەتەوە .

سەرپەیڤ