ئاب 01, 2018 08:24 Asia/Tehran
  • کۆنترۆڵی تەواوی سوپای سووریا بەسەر ناوچەی

سوپای سووریا پاش چەند ڕۆژ شەڕ وپێکدادانی قورس لەگەڵ تیرۆریستانی داعش، کۆنترۆڵی ناوچەی "حوض الیرموک" ی لەگردووپەڕی باکووری ڕۆژاوای پارێزگای دەرعا(باشووری ڕۆژاوای سووریا) بەتەواوەتی گرتەدەست.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی فارس، هێزەکانی سوپای سووریا پاش جێگیربوونیان لە ئاوایی "ئەلقەسیر" لەنزیک بەنداوی سووری-ئۆردۆنیی ئەلوەحدە، توانیان بەتەواوەتی کۆنترۆڵی ناوچەی "حوض الیرموک" بگرنە دەست.

هێزە سووریەکان رۆژی دووشەممەش توانیان شارۆچکەی ئەلشەجەرە و گوندی عابدین لەچنگ تیرۆریستانی داعش ڕزگار بکەن. لە یەک حەوتەی ڕابردوودا سوپای سووریا توانیویەتی لانیکەم هەشت ئاوایی و ناوچە لەپارێزگای دەرعا لە تیرۆریستان بسێنێتەوە.

لەهەواڵێکی دیکە لەسووریا، سەرچاوە سووریەکان ڕایانگەیاند، شەڕو پێکدادانی ناوخۆی گرووپە تیرۆریستییەکان لە پارێزگای ئیدلەب(باکووری سووریا) و کوژران و بریندار بوونی ژمارێک لەوانی لێکەوتووەتەوە.

بەپێی چەند هەواڵ و ڕاپۆری دیکە، یەک لە سەرکردەکانی گرووپی ناسراو بە تەحریروشام، پاش تەقەی کەسانی چەکداری نەناس بۆسەر ناوبراو لە جاددەی ئیدلەب، کوژرا. هەروەها ئەبوو ئیسلام ئۆزبەکی لە سەرکردەکانی دیکەی تەحریروشام لە جاددەی ئاوایی یەعقوبییە لەگردووپەڕی رۆژاوای ئیدلەب کوژرا.

قەیران لە سووریا لە ساڵی٢٠١١ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانی بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنیستی دەس پێ بووە کە بەگیان بەخت کاریی هێزەکانی سوپاو جەماوەری سووریا پیلانی دوژمنان بێ ئاکام ماوە.

سەرپەیڤ