ئازاد کرانی بە تەواوەتیی شاری دەرعای سوریا و دەورووبەری لە دەستی تیرۆریستان
هێزەکانی سوپای سوریا شاری دەرعا لە باشووری سوریا و گوندەکان و شارۆچکەکانی دەورووبەریان بە تەواوەتی لە دەستی تاقمە تیرۆریستەکان ئازاد کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، سوپای سوریا لە درێژەی ھەڵمەتی ڕزگارکردنەکانیاندا لە دەورووبەری باکووری ڕۆژاوای دەرعا، شارۆچکەی قەسیر دوایین بنکەی تیرۆریستانی داعشیان لەو ناوچەیە ڕزگار کرد .
داعش دوای هەڵاتن، چەکی سووک و قورسی زۆریان بە جێهێشتووە.
هێزەکانی سوپای سوریا هەروەها خەریکی پێشڕەوی بەرەو دەورووبەری قونەیتەرەن هەتا سنوورەکانی فەلەستینی داگیرکراوو سەرباری ئەمەش شارۆچکەکانی جبا خەشەب و تەلە قەباع و کروم حەمریەیان لە دەورووبەری بەشی باکووری قونەیتەرە ئازاد کردووە.
هێزەکانی سوریا هەروەها ئەو تیرۆریستانەی کە ئامادەی هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی سوریا نەبوون لە ناوچەکە وەدەرنا هەتا بگوازرێنەوە بۆ پارێزگەی ئەدلیب لە باکووری سوریا .