درێژەی ئوپڕاسیونی سپای سووریا دژی تیڕوڕیستان لە باشووری ئەو وڵاتە
سپای سووریا بە گەمارۆ دانی زۆرتری داعش لە باشووری سووریا ، بنکەی تڕوڕیستانیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دەرعا و باکووری ڕۆژئاوای ئەلسویدا و سارای ڕیفی دیمیشقیان لە ناوبرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەو.اڵدەریی فارس ، بنکەی هەواڵیی چاودێری مافی مڕوڤی سووریا ڕایگەیاند شەوی یەکشەمە لە بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی ڕیفی دەرعا و باکووری ڕۆژئاوایی ڕیفی سوویدا کە دوو ناوچەی لە پاڵ یەک لە باشووری سووریان دەنگی تەقینەوە ی ئاگری تۆپخانەیی بیسترا کە سەرچاوە گرتوو لە ئوپڕاسیونی هێزەکانی دەوڵەتی سووریا لەو ناوچەیەی نزیک لە فڕگەی سەربازی خەلخەلە بووە . فڕگەی خەلخلە یەکێک لە گرینگترین فڕگە سەربازیەکان و ئیستراتژی دێتە حیساب کە لە ناوەندی ئەلسویدا 39 کیلومەتر و لە دەرعا 64 کیلومەتری مەودای هەیە و لە ناوچەیەک لە نزیکی جادەی دیمەشق - ئەلسویدا دایە . لە هەمان حاڵدا هێزەکانی دەوڵەتی سووریا ناوچەکانی ژێر ڕکێفی داعش لە تەپوڵکەکانی ئەلسەفا لە سارای ڕیفی دیمەشق لە سنوورەکانی ئیداری پارێزگای سوویدایان کردە ئامانجی تۆپخانەیی و مووشەکی . هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کە تڕوموبیلێکی بومب ئاخنکراو لە بنکەی تڕوڕیستانی بەرەی وەتەنیە ئەلتەحریر بەرەی ڕزگاریخوازی نیشتمانی لەباشووری پارێزگای ئیدەلەب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا تەقیەوە کە بە هۆیەوە یەکێک لە بەرپرسانی ئەو تاقمە تڕوڕیستیە کوژرا .
1